ئێران خوازیاری خێرایی دان بۆ پیداچوونەوە ی سزابە دۆخەی فەلەستین بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i422471-ئێران_خوازیاری_خێرایی_دان_بۆ_پیداچوونەوە_ی_سزابە_دۆخەی_فەلەستین_بوو
نوێنەری ئێران لە کۆبوونەوەی ٧٨ کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی کە دیوانی سزادنی نێودەوڵەتی خوازیاریی خێرایی دان لەپیداچوونەوەی سزا بە دۆخی فەلەستین بە تایبەت دۆخی کارەساتباری غەززە یە
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 31, 2023 11:35 Asia/Tehran
  • ئێران خوازیاری خێرایی دان بۆ پیداچوونەوە ی سزابە دۆخەی فەلەستین بوو

نوێنەری ئێران لە کۆبوونەوەی ٧٨ کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی کە دیوانی سزادنی نێودەوڵەتی خوازیاریی خێرایی دان لەپیداچوونەوەی سزا بە دۆخی فەلەستین بە تایبەت دۆخی کارەساتباری غەززە یە

 

 

لە ٢١مین کۆبوونەوەی ٧٨ کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کە دەس ئەداتەلێکدانەوەی ڕاپۆرتی چالاکیەکانی دیوانی سزادانی نێودەوڵەتی ، نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە پیداگیری لەسەر گرینگایەتی دەوری دیوانی سزادانی نێودەوڵەتی وتی: لەم ڕۆژانە دا شایەتی قەیرانی کارەساتبارلە سەرزەویە داگیرکراوەکانی فەلەستین داین.

بەبێ هیچ شک وگومانێک ، جەنایەتەکانی ئەنجام دراولەغەززە، لەنموونەی جەنایەتە نێودەوڵەتیەکان لەژێرشیاوەتی دیوانی سزادانی نێودەوڵەتیە.

نوێنەری ئێران هەروەها وتی: بنپێکردنی ئاشکرای مافی نێودەوڵەتی مرۆڤ دوستانە ، قەلاچوو، گوێزرانەوەی بەزۆرەملیی حەشیمەتی سیڤیل، ڕۆخاندنی ژێرخایە ناسەربازیەکان ، بومبارانی ناوەندی پڕحەشیمەتەکان، نەخۆشخانە وفیرگەکان وکەڵک وەرگرتن لە برسیەتی وەکوو شەرئامیر ، بووەتە هۆی نیگەرانی جیهانی وئەم نیگەرانیە لە بڕیارنامەی کۆگەی گشتیی کەلە ڕۆهت هەینی ڕابردوو پێنجی سەرماوەزی ١٤٠٢ پەسەن کرد، ڕەنگدانەوەی بووە.

ناوبراو بەتەئکید لە دادئەستینی دیوان داوای کرد کە توێژینەوە لەبارەی دۆخی فەلەستین هەرچی خێراتر ئەنجام بدات.کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کۆبوونەوەی نائاسایی خۆی لەبارەی فەلەستین پاشنێوەڕووی هەینی بە کاتیی خۆجیی ڕێککەوتنی ٢٧ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٢٣ی زایینی وپێنجی سەرماوەزی ئەمساڵ، بڕیارنامەی پێشنیارکراوی وڵاتانی عەرەبی لەبارەی تێکەڵچوونەکانی خۆڕاگری فەلەستین وڕژێمی زایۆنی پەسەن کرد وخوازیاری ئاگربڕی مرۆڤ دوستانەی خێرا وڕاگرتنی دۆژمنایەتیەکان لە غەززە بوو.  

ئەم بڕیارنامەیە بە ١٢٠ دەنگی ئەری لە بەرامبەر ١٤دەنگی نەرینی و٤٥دەنگی تەبا پەسەن کرا وئەمریکا دەنگی نەرینی دا بەم بڕیارنامەیە .