هەنیە : دڕندەکاری زایۆنیەکان لە غەززە پیشاندەری چەقبەستوویی گەورەی ئیسرائیل وهێزەزەوینیەکەی لەبەرامبەر خۆڕاگریە
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس بە ئاماژەدان بە زەبرە پەیتا پەیتاکانی خەباتکارانی خۆڕاگری لە سوپای ضایۆنیستی جەختی کرد کە دڕندەکاری داگیرکەران لە کەرتی غەززە بە پشتیوانی وچرا سەوزی ئەمریکایە وپیشاندەری چەقبەستوویی گەورەیە کە دوژمن تووشی بووە
ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەەی حماس لە کادانەوە بە بەردەوامی دڕندەکری زایۆنیەکان لە کەرتی غەززە ووەبەر پەلامار دانی نەخۆ|شخقانە وئامبوڵانسەکان وتی: جەنایەت گەلێک کە ڕژێمی داگیر کەر تووشی دەبێت پێشاندەری چەقبەستوویی گەورەیە کەئەم ڕژێمە وهێزە زەوینیەکەی گیرودەی بوونە ودڕندەکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی ئەنجامی لاگرفی پشتیوانیە نابەرتەسکەکانی ئەمریکایە.
ئەم کاربەدەستەی حەماس ئاماژەی دایە هاوکات بوونی ئەم جەنایەتەی ڕژێمی داگیر کەر لەگەڵ سەفەری تازەی " ئانتۆنی بلینکەن" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سەرزەویە داگیرکراوەکان وجەختی کرد کە دڕندەکاری ئیسرائیل ئەنجامی چراسەوزی ئەمریکا ولاگریە نابەرتەسک وئاشکراکانی واشنتۆن لە ڕژێمی داگیرکەرە.