ڕەخنەی توندی سەرۆکی پارلمانی هه نگاریا لە یەکیەتی ئوروپاو ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i423201-ڕەخنەی_توندی_سەرۆکی_پارلمانی_هه_نگاریا_لە_یەکیەتی_ئوروپاو_ڕێکخراوی_نەتەوە_یەکگرتوەکان
سەرۆک پارلمانی مەجارستان ڕەخنەی توندی گرت لە کارەکانی یەکیەتی ئوروپاو ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و کاربەدەستانی ئاڵمان و باڵوێزی ئەمریکای لە وڵاتەکەی و هێرشی کردە سەر هەڵوێستەکانیان.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 27, 2023 11:30 Asia/Tehran

سەرۆک پارلمانی مەجارستان ڕەخنەی توندی گرت لە کارەکانی یەکیەتی ئوروپاو ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و کاربەدەستانی ئاڵمان و باڵوێزی ئەمریکای لە وڵاتەکەی و هێرشی کردە سەر هەڵوێستەکانیان.

لازلووکور"ی سەرۆک پارلمانی مەجارستان لەمیانەی گوتارێکی توند بەدژی ئاڵمانیا ڕایگەیاند کە سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە بەجۆرێک لە پێشکەوتنە کە ئەو وڵاتە تەنانەت خێراتر لەوکاتەی کە هیتلێر بەڕێوەی دەبرد بەرەو لەنێوبردنی خۆی دەچی.

"کوور" ڕەخنەکانی خۆی لەوئاستەش تێپەڕاندو بەخستنە ژێرپرسیاری کردەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بە کۆمپانیەکی شوبهاند کە زۆرتر بۆ پڕۆپاگەندایەو بەکردەوە هیچ ناکا.

ناوبراو بەرلەهەمووشتێک هێرشی کردە سەر ئاڵمانیای و سەرۆکایەتی هەنوکەی ئەو وڵاتەی لەگەڵ سەردەمی هیتلێر بەراورد کردو وتی کە ئاڵمانیا بە تیژیەکی وەک باهۆزو تەنانەت زۆرتر لەو سەدەمەش خەریکی خراپکردنی خۆیەتی و ئەوەش جێگەی داخە.

سەرۆکی پارلمانی مەجارستان، لە بەشیکی دیکەی گوتارەکەی هێرشی کردە سەر باڵوێزی ئەمریکا لە وڵاتەکەی لەبەر ئەوەی کە ناوبراو ئاماژەی کردبوە پەیوەندیەکانی بووداپێست و مۆسکو لەو پەیوەندیەدا نیگەرانی دەربڕی بوو هاوکات خوازیاری دوکەوتنەوەی ئەو وڵاتە ببوو لە ڕوسیا.