ئانروا: دۆخی غەززە کارەساتبارە
ڕاوێژکاری میدیایی ئاژانسی فریاگوزاری و کاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان ڕایگەیاند کە دۆخی غەززەو باکوری ئەو ناوچە کارەساتبارەو خەڵکی ناوچەکە تووشی قەیرانی برسیەتین.
عەدنان ئەبوحوسنە"ی ڕواێژکاری میدیایی ئاژانسی فریاگوزاری و کاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان "ئانڕوا" ڕایگەیاند کە یارمەتیە بەڕێکراوەکان لە بازگەی ڕەفەحەوە بۆ غەزە کەمەو پێویستە بازگەی کەرەم ئەبووسالمیش بۆ بردنی سووتەمەنی و یارمەتی مرۆیی دیکە بکرێتەوە، ناوبراو ڕایگەیاند کە لەڕۆژێک دا پێویست بە زۆرتر لە سەدو بیست تۆن سووتەمەنی هەیە بۆ وەگەرخرانی سەرلەنوێی کەرتگەلی خزمەتگوزاری سەرەکی لە غەززەو ئەوەش لەکاتێکدایە کە غەزە لە ڕۆژێک دا پێویستی بە دووسەد لۆری یارمەتی هەیە لەماوەی دوو مانگی بەردەوام دا.
ناوبراو پێداگری کرد کە وتووێژێکی چڕو پڕ لەگەڵ ڕژیمی زایونی بەئامانجی گەیاندنی سووتەمەنی و گاز بۆ ئەو کەرتە لەئارادایەو گەیاندنی سووتەمەنی بەڕادەی پێویست و زۆر بۆ دابینی ئاوی خاوێن یەگجار پێویستە.