کاربەدەستێکی نەتەوە یەکگرتووەکان: غەززە دۆزەخی سەر عەرزە
کانونی یهکهم 13, 2023 13:40 Asia/Tehran
فیلیپ لازارینی سەرۆکی ئاژانسی فریاگوزاری و کاردیتنەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان (ئانڕوا) پاش سەردانی کەرتی غەززە ڕایگەیاند؛ غەززە جەهەننەمی سەر عەرزە.
فیلیپ لازارینی سەرۆکی ئاژانسی فریاگوزاری و کاردیتنەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان (ئانڕوا) پاش سەردانی کەرتی غەززە کە زیاتر لە دوو مانگە لە ژێر بۆردومانی قورسی ئیسراییلدایە، ڕایگەیاند کە غەززە جەهەننەمی سەر عەرزی خوایە.
فیلیپ لازارینی وتی: گەڕانەوە بۆ غەزە ، تراژیدیایەکی بێ بڕانەوە کە تا دێ نالەبارتر دەبێ. خەڵک لە هەموو جێگایەکدان، لە سەر شەقام دەژین و هیچ شتێکیان نییە. ئەوان بۆ ئەوەی لە ئەماندا بن و بۆ کۆتایی هاتنی ئەم دۆزەی سەر عەرزە دەپاڕێنەوە. ئێمە لەم ڕەوشە نەگونجاوەدا، داوای جێبەجێکرانی نەگونجاوترین کار لە هاوکارانمان دەکەین.
سەرپەیڤ