ئیرەوانی: نەیارەتیی ئەمریکا لەگەڵ ئاگربڕ، چراسەوزێکە بۆ شەڕ و مردنی ژنان و منداڵان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i423692-ئیرەوانی_نەیارەتیی_ئەمریکا_لەگەڵ_ئاگربڕ_چراسەوزێکە_بۆ_شەڕ_و_مردنی_ژنان_و_منداڵان
نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەوەتە یەکگرتووەکان وتی: نەیارەتیی ئاشکرای ئەمریکا لەگەڵ ئاگربڕ، بە مانای ڕێگەدان بە شەڕ، تووند و تیژی و لەئاکامدا مردنی زیاتری منداڵان و ژنانی غەززە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 13, 2023 10:40 Asia/Tehran

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەوەتە یەکگرتووەکان وتی: نەیارەتیی ئاشکرای ئەمریکا لەگەڵ ئاگربڕ، بە مانای ڕێگەدان بە شەڕ، تووند و تیژی و لەئاکامدا مردنی زیاتری منداڵان و ژنانی غەززە.

ئەمیرسەعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان پاش پەسەن کرانی بڕیارنامەی ئاگربڕی خێرا لە غەززە لە کۆڕی گەشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا وتیشی: جەنایەتەکانی ڕژێمی ئیسراییل دەبێ بەرەوڕووی کاردانەوەی تووند و کوشندەی کۆمەڵگای جیهانی ببێتەوە، دۆخەکە تەواو ڕوون و ئاشکرایە، وڵاتێک کە ئەندامی هەمیشەییی ئەنجومەنی ئاسایشە، بە کەڵکی نادرووست وەرگرتن لەو دەسەڵاتە نادادگەرانەی مافی ڤیتۆ پێی بەخشیوە و بە بێ ئاوڕدانەوە لە ویست و خواستی کۆمەڵگای جیهانی، بڕیاری داوە پشتی ڕژێمی جەنایەتکاری ئیسراییل بگرێ و ئەم ڕژێمەی تەواو هار کردووە بۆ درێژە پێدانی کوشت و بڕی خەڵکی مەدەنیی غەززە.

ئیرەوانی وتیشی: نەیارەتیی ئاشکرای ئەمریکا لەگەڵ ئاگربڕ، بە مانای ڕێگەدان بە شەڕ، تووند و تیژی و لە ئاکامدا مردنی زیاتری منداڵان و ژنانی غەززەیە. ناوبراو ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ڕەوشی ئێستای جیهان، هەڵگری هەموو فەکتەرەکانی مەترسیی ژینۆساید و چەمکە باسکراوەکان لە بڕگەی دووی کۆنڤانسیۆنی پێشگری و سزادانی جەنایەتی ژینۆسایدە کە بەرپرسایەتیی پێشگرتن لە ڕوودانی لە ئەستۆی هەموو وڵاتانی ئەندامدایە.