لەقاودانی هاودەنگی حکومەتەکەی بایدێن و تلاویڤ بۆ تیرۆری عاروری لەلایەن ماڵپەڕی ئیکسیووس"ەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i424241-لەقاودانی_هاودەنگی_حکومەتەکەی_بایدێن_و_تلاویڤ_بۆ_تیرۆری_عاروری_لەلایەن_ماڵپەڕی_ئیکسیووس_ەوە
ماڵپەڕێکی ئەمریکی لە زمان سەرچاوەیەکی کۆشکی سپی و ڕژیمی زایونیستیەوە وردەکاریەکی نوێی لەقاودا لەپەیوەند لەگەڵ وردەکاریەکی نوێ سەبارەت بە تیرۆری عاروری جێگری ئیسماعیل هەنیە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 04, 2024 03:40 Asia/Tehran

ماڵپەڕێکی ئەمریکی لە زمان سەرچاوەیەکی کۆشکی سپی و ڕژیمی زایونیستیەوە وردەکاریەکی نوێی لەقاودا لەپەیوەند لەگەڵ وردەکاریەکی نوێ سەبارەت بە تیرۆری عاروری جێگری ئیسماعیل هەنیە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئەلعالەم ماڵپەڕی ئەمریکی ئاکسیووس لە زمان دوو کاربەدەستی ئەمریکیەوە نووسی کە ئیسڕائیل هۆکاری پەلامارەکەی سەر باشووری لوبنان بوەو کە بوە هۆی شەهیدکرانی ساڵح عاروری کاربەدەستی باڵای حەماس.

ئەو دوو کاربەدەستە ئەمریکیە وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئیسڕائیل بەر لە بەڕێوەبردنی ئەو پەلامارە واشینتۆنی لێ ئاگادار نەکردبوو ڕایانگەیاند کە حکومەتەکەی بایدێن لەکاتی ئەو تیرۆرە دا لێی ئاگادار کراوەتەوە.

کاربەدەستێکی باڵای زایونیستیش پشت ڕاستی کردۆتەوە کە ڕژیمەکەی پێشتر حکومەتەکەی بایدێنی لەو پەلامارە ئاگادار نەکردوە بەڵام لەکاتی هەڵمەتەکەدا بە ئەمریکای ڕاگەیاند.

ساڵح عارووری شەوی ڕابووردو لەئاکامی پەلامارێکی خۆفڕانەی ڕژیمی زایونیستی بۆسەر باشووری لوبنان شەهید کرا.