ئێرلەند: غەززە پارچەیەکی دانەبڕاو لە فەلەستینە
وەزیری دەرەوەی ئێرلەند لە وەڵامی قسەکانی دوو وەزیری ئیسراییلی سەبارەت بە کۆچپێکردنی خەڵکی غەززە، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە ئەم کەرتە بەشێکی دانەبڕاو دەبێت لە دەوڵەتێکی فەلەستین لە داهاتوودا و هیچ پێشنیارێکی دیکە قبوڵ ناکرێت.
مایکل مارتین وتی: بە دەسپێبوونی ساڵی تازە و کۆتایی هاتنی مانگی سێیەمی شەڕی غەززە، دامەزرانی خێرای ئاگربڕێکی مرۆیی و ئازادکرانی دەستبەجێی هەموو دیلی فەلەستینی و دەستبەسەرکراوی ئیسراییلی و دەستڕاگەیشتنێکی تەواو و سەلامەت و بێ بەربەست بە یارمەتیی مرۆڤدۆستانە، زیاتر لە هەر کاتی تر پێویستە. ناوبراو وشداریشی دا سەبارەت بە تەشەنەی بازنەی شەڕ و پێکدادان لە ناوچەکەدا و ڕایگەیاند کە ئەوە دەتوانێت "دەرئەنجامی وێرانکەری بۆ ناوچەکە و هەرهەموو جیهان هەبێت.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە وڵاتانی ناوچەکەشەوە هەوڵەکانیان دوو هێندە بکەن بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە و بۆ گەیشتن بە ئاشتی و پاوەجێی لە ناوچەکە دەبێ هەنگاوگەلێکی دیار و تپێکراو هەڵگیردرێ چارەسەری دوو دەوڵەتی مومکینە، لە کۆتاییدا ئەم لێدوانە، جەختی لەوە کردەوە: لێدوانەکانی ئەم دواییەی وەزیرانی حکومەتی ئیسرائیل سەبارەت بە نیشتەجێکردنی فەلەستینییەکان لە دەرەوەی غەززە قبوڵ ناکرێت و ئیستفزازییە. غەززە خاکی فەلەستینە و بەشێکی دانەبڕاوەیە لە دەوڵەتی داهاتووی فەلەستین.