بەردەوامی پاڵپشتی نێونەتەوەی لە خەڵکی لێقەوماوی فەلەستین
خەڵکی وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان دیسانەوە بە وەڕێخستنی خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی پاڵپشتی خۆیان لە خەڵکی زۆرلێکراوی فەلەستین ڕاگەیاند.
خەڵکی دانیمارکی نیشتەجێی کۆپێنهاکی پێتەختی ئەو وڵاتە دیسانەو پاڵپشتی خۆیان لە خەڵکی لێقەوماوی غەززە ڕاگەیاندو دڕندەکاریەکانی ئەو ڕژیمەیان شەرمەزار کرد،هەروەها خەڵکی میلانی ئیتالیاش ڕژانە سەر شەقام و وێڕای پاڵپشتی ڕاگەیاندنی خۆیان لە خەڵکی غەززە داوایان لە کۆڕو کۆمەڵە جیهانیەکان کرد کە زەخت بخەنە سەر ئەو ڕژیمە تاکوو ئەو شەڕە ڕابگرێ.
خەڵکی ساری مانهایمی ئاڵمانیاش هاتنە سەر شەقام و بە توندی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونیستیان شەرمەزار کرد.
کەناڵی مەیادینیش ڕایگەیاند کە خەڵکی تونسیش بەئامانجی پاڵپشتی لە خەڵکی غەززە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیان وەڕێ خستوە.
خەڵکی شارەکانی یۆتۆبۆری و مالمۆی سویدیش لەپێناو لایەنگری لەخەڵکی زۆرلێکراوی فەلەستین خۆپیشاندانێکی بەربڵاویان بەرێوە برد، هاوکات ڕاگەیاندراوە کە لایەنگرانی فەلەستین جادەکانی سیاتێلی ئەمریکایان داخستوەو پاڵپشتی کۆشکی سپی یان لەو ڕژیمە بەتوندی شەرمەزار کردوە.
لەهەمان کاتدا خەڵکی ئینگلیزیش لەسەر پردی وێست مێنستێری لەندەن و خەڵکی فەڕانساش خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیان بەئامانجی پاڵپشتی لە خەڵکی غەزەو بەدژی ڕژیمی زایونیستی وەڕێخست و خوازیاری ڕاوەستاندنی ئەو شەڕە بوون.