شوبات 12, 2024 12:00 Asia/Tehran

خۆپیشاندانی جەماوەری لە وڵاتانی ئەورووپایی دژ بە جەنایەتەکانی ڕژێمی قەڵاچۆکەری ئیسراییل لە کەرتی غەززە هەر بەردەوامە.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا خەڵکی ژمارێک وڵاتی ئەورووپایی بە کۆبوونەوە لە شەقامەکان و دانی درووشمی دژەزایۆنی ، هاواری ناڕەزایەتی خۆیان لە جەنایەتەکانی ڕژێمی ژینۆسایدکەری ئیسراییل لە کەرتی غەززە و هەروەها بێدەنگەکردنی کاربەدەستانی حکومەتەکانیان بەرامبەربە ژینۆسایدی دژ بە خەڵکی فەلەستین دەربڕی. لە ئوتریش خۆپیشاندەران بە گرتنەدەستی ئاڵای فەلەستین و لافیتەگەلێک بەم درووشمانەوە کە "ڕەگەزکوژی ڕاگرن"، ئازادیی غەززە" و "ئیسراییل، تیرۆریست " لە شەقامی "ماریا هیڵفێر" کۆ ببوونەوە. لە شاری ڕۆمی پێتەختی ئیتالیایش خۆپیشاندانێک بۆ شەرمەزار کردنی پەلامارەکانی ئیسراییل بۆ سەر کەرتی غەززە بەڕێوەچوو. هەزاران کەس لە سویسش بۆ هاوخەمی دەربڕین لەگەڵ خەڵکی فەلەستین ، لە مەیدان پارکی "دێس کروپتس" کۆ بوونەوە. ئەم ڕێپێوانە کە نزیکەی دوو کاتژمێری خایاند و لە ژێر تەگبیری توندی ئەمنیی پۆلیس  بەڕێوەچوو، لەبەردەم نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژێنێڤ کۆتایی هات.

خۆپیشاندەرانی پاریسیش بە گرتنەدەستی ئاڵای فەلەستین  و لافیتەگەلێک کە لەسەریان نووسرابوو "نا بۆ ئۆلگووی فاشیستیی ئیسراییل"، دەستیان دایە درووشمدان لەوانە "منداڵی غەززە دەکوژرێ، مرۆڤایەتی هەمووی دەکوژرێ" .

لایەنگرانی فەلەستین لە ئیسپانیا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە پاڵپشتی کردنی کۆمپانیای کارفۆر لە ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی و جەنایەتەکانی دژ بە خەڵکی غەززە، لەکاتێکدا کە ئاڵای فەلەستینیان بە دەستەوە بوو چوونە نێو یەکێک لە فرۆشگەکانی ئەم کۆمپانیایە لە والێنسیا و دەستیان دایە درووشمدان بۆ پشتیوانی کردنی فەلەستین.

وشدارەکان سەبارەت بە دواهاتەکانی پەلاماری ئیسراییل بۆ سەر کەرتی غەززە لەکاتێکدایە کە وەزارەتی تەندرووستی فەلەستین ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لە سەد و بیست و هەشتەمین ڕۆژی شەڕ لە کەرتی غەززە رایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٦ جەنایەتی تازەی لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززە ئەنجام داوە کە شەهید بوونی سەد و حەڤدە کەس و بریندار بوونی ١٥٢ کەسی بەدواوە بووە.

بە هێنانەئەژماری شەهیدانی ئەم جەنایەتە  تازەیەی زایۆنییەکان، ژماری شەهیدانی دەسدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبرەوە تا ئێستا گەیشتۆتە ٢٨ هەزار و ٦٤ کەس.

سەرپەیڤ