کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی تاوسەندنی شەڕی غەززە وشداریی دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i425614-کۆمیساریای_باڵای_مافی_مرۆڤی_نەتەوە_یەکگرتووەکان_لەبارەی_تاوسەندنی_شەڕی_غەززە_وشداریی_دا
کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای پێداگریی لەسەر ئەوەی کە پێشگرتن بە تەشەنای شەڕ لە غەززە، پێویستە، وشداریی دا، تاوسەندنی ئەو شەڕ و پێکدادانە، دەتوانێ شوێنهاتی بەرفراوانی بێ بۆ سەرتاسەری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و بەدەر لەویش.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 05, 2024 08:00 Asia/Tehran

کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای پێداگریی لەسەر ئەوەی کە پێشگرتن بە تەشەنای شەڕ لە غەززە، پێویستە، وشداریی دا، تاوسەندنی ئەو شەڕ و پێکدادانە، دەتوانێ شوێنهاتی بەرفراوانی بێ بۆ سەرتاسەری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و بەدەر لەویش.

"ڤۆڵکەر تورک" لە وتاردانێکی لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ وتی کە شەڕی غەززە، گەیشتووەتە وڵاتانی دەورووبەریشی. ناوبراو وتی کە زۆر نیگەرانم بڵێسەیەک بکەوێتە نێو ئەو بەرمیل باڕوتە و ئاگرکەوتنەوەیەکی بەرفراوانتری لێبکەوێتەوە. ئەوەش شوێنهاتی زۆری دەبێ بۆ وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی دیکەی دەورووبەری ئەو ناوچەی جیهان.

ئەو دیپلۆماتە ئۆتریشییەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، قووڵبوونەوەی شەڕو پێکدادان لە باشوری لوبنان لەنێوان رژیمی ئیسرائیل، حیزبوڵڵاو باقی گرووپە چەکدارەکانی بە، "جێی نیگەرانی زۆر" لێکدایەوەو وتی: دەبێ ئەوپەڕی هەوڵ و توانا بخرێتەگەر بۆ پێش گرتن بە پەرەی زیاتری ئاوری شەڕ.

کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای ئاماژە بە بارودۆخی کارەساتباری کەرتی غەززە، پێی داگرت لەسەر پێویستیی جێگیرکرانی ئاگربڕی یەکجاریی لەو ناوچەیەو وتی: مرۆڤایەتیمان بەستراوەتەوە بە وەستانی تاوانکارییەکان لە کەرتی غەززە.