پاپ فرانسیس داوای دامەزرانی ئاگربڕی خێرا لە غەززەی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i425634-پاپ_فرانسیس_داوای_دامەزرانی_ئاگربڕی_خێرا_لە_غەززەی_کرد
ڕێبەری کاتولیکەکانی جیهان خوازیاری ئەوە بوو کە ئاگربڕێکی پاوەجێ لە کەرتی غەززە بەڕێوەبچێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 06, 2024 06:00 Asia/Tehran

ڕێبەری کاتولیکەکانی جیهان خوازیاری ئەوە بوو کە ئاگربڕێکی پاوەجێ لە کەرتی غەززە بەڕێوەبچێ.

پاپ فرانسیس بە هێنانەئارای داخوازی ئاگربڕی خێرا لە کەرتی غەززە، پێی داگرت لەسەر پێویستیی ئازادکرانی دیلە فەلەستینیەیکان و زیاتر بوونی یارمەتیی مرۆڤدۆستانەی جەهیانی بە کەرتی غەززە.

پێشتر«جاسم البدیوی» بەڕێوەبەری گشتیی ئەنجومەنی هاوکاریی کەندای فارس لە کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەندامانی ئەم ڕێکخراوەیە و نوێنەرانی وڵاتانی مەراکش، ئۆردۆن و میسر بە پێداگریی لە سەر پێویستیی مانەوە لە تەنیشت گەلی فەلەستین، دیسان خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕ لە کەرتی غەززە و بەڕێکرانی یارمەتیی مرۆیی و فریاگوزاری بۆ خەڵکی ئەم ناوچە شەڕوێکەوتووە بوون.

"کامێلا هەریس" جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکایش باروودۆخی کەرتی غەززەی بە نایاسایی زانی و بە پێداگری لەسەر دامەزرانی خێرای ئاگربڕ لەم ناوچەیە داوای لە ڕژێمی زایۆنی کرد تا بە بێ هیچ بڕ و بیانوویەک ، هەلی ئەوە بڕەخسێنێ یارمەتییەکی زیاتر بگاتە ئەم ناوچەیە.

ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە نیگەرانی دەربڕین بەرامبەر بە بەردەوام بوونی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بەتایبەت پەلاماردرانی شوێنی کۆبوونەوەی فەلەستینییەکان لە بەردەم ناوەندەکانی دابەشکەری یارمەتیی مرۆڤدۆستانە لە باکووری کەرتی غەزە، پێیداگرت لەسەر پێویستیی زیاتر کردنی فریاگوزاری لە کەرتی غەززە، پاراستنی گیانی خەڵکی مەدەنی فەلەستینی و پاراستنی ژێرخانەکانی کەرتی غەززە.