ئینتێڕسپێت: هەرتەنیا زایۆنیستەکان بەرپرسیاری دەسپێکی بارگرژیەکانن
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i426569-ئینتێڕسپێت_هەرتەنیا_زایۆنیستەکان_بەرپرسیاری_دەسپێکی_بارگرژیەکانن
ماڵپەڕی هەواڵدەری توێژکاری ئینتێڕسپێت نوسیویەتی بێ خەمی نەتانیاهۆ و پاڵپشتیە کوێرانەکەی ئەمریکا لە ڕژیمی زایۆنیست بوە هۆی ئەوەی کە کێسە ناوچەیەکەی نێوان ئێران و زایۆنیستەکان ببێتە شەڕی ڕاستەوخۆ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 15, 2024 10:00 Asia/Tehran

ماڵپەڕی هەواڵدەری توێژکاری ئینتێڕسپێت نوسیویەتی بێ خەمی نەتانیاهۆ و پاڵپشتیە کوێرانەکەی ئەمریکا لە ڕژیمی زایۆنیست بوە هۆی ئەوەی کە کێسە ناوچەیەکەی نێوان ئێران و زایۆنیستەکان ببێتە شەڕی ڕاستەوخۆ.

ئینتێر سپێت نوسیویەتی: پەلامارە ئاسمانیەکەی زایۆنیستەکان بۆسەر نوسینگەی کۆنسۆلی ئێران لە دیمشق کە بوە هۆی شەهیدبوونی چەند کاربەدەستی باڵای کۆماری ئیسلامی دەبێ بە خاڵی دەسپێکی شەڕە ناوچەیەکەی ئەو دوو لایەنە بزانین کە بەهۆیەوە ئێران نیوەشەوی شەممە ئەو ڕژیمەی بەهۆی سەدان خۆفڕو مووشەک وەبەر هێڕش دا.

ئەو پاڵپەڕە دەڵێ ئەوە یەکەم پەلاماری حکومەتێکە بەدژی زایۆنیستەکان لە ساڵی هەزارو نۆسەدو نەوەدو نۆوە تاکوو ئێستا کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ بەڕیوە دەچێ.

هەرچەند ئەمریکا بە پاڵپشتی کوێرانەی بێ خەمی نەتانیاهۆی پەرە پێ دا بەڵام دەبێ ڕژیمی زایۆنیستی لەو هەڵمەتەی ئێران دا بە تاوانکار بزانین.