راپۆرتنێری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری سەپێندرانی بایکۆت بەدژ رژێمی زایۆنی بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i426866-راپۆرتنێری_رێکخراوی_نەتەوە_یەکگرتووەکان_خوازیاری_سەپێندرانی_بایکۆت_بەدژ_رژێمی_زایۆنی_بوو
راپۆرتنێری مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆکاروباری فەلەستین بەپێداگریی لەسەر ئەوەی کە ئیسرائیل دەبێ سزا بدرێ و پێش بگیردرێ بە هەناردەکرانی چەکەمەنی بۆ ئەو رژێمە، خوازیاری سەپێندرانی بایکۆت بەدژ ئیسرائیل، دامەزرانی ئاگربەس و پاراستنی گیانی فەلەستینیەکان بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 27, 2024 06:45 Asia/Tehran

راپۆرتنێری مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆکاروباری فەلەستین بەپێداگریی لەسەر ئەوەی کە ئیسرائیل دەبێ سزا بدرێ و پێش بگیردرێ بە هەناردەکرانی چەکەمەنی بۆ ئەو رژێمە، خوازیاری سەپێندرانی بایکۆت بەدژ ئیسرائیل، دامەزرانی ئاگربەس و پاراستنی گیانی فەلەستینیەکان بوو.

"فرانچێسکا ئالبانێز"راپۆرتنێری مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری فەلەستین بەئاماژە بەوەی کە بارودۆخی کەرتی غەززە پاش دەرکرانی بڕیاری دیوانی نێونەتەوەیی دادەوانیی بۆ راگرتنی ژینۆساید لەو ناوچەیە، نەگۆڕاوە، خوازیاری سەپێندرانی بایکۆت بەسەر رژیمی زایۆنیدا بوو و وتی: ئیسرائیل ئێستاش نەیاری هاتنی من بۆ سەرزەوینە داگیرکراوەکانە بەمەبەستی جێبەجێ کردنی ئەرک و بەرپرسایەتییەکەم.

راپۆرتنێری مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆکاروباری فەلەستین لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ڕێگەدرا بە سەدان بریندار و منداڵ هەتا بێ ئەوەی کەسێکیان لەگەڵدا بێ، بخرێنەژێر چاودێریی پزیشکی، رەوشی ئەو نەخۆشانەی گوێزراونەوە بۆ میسریش، زۆر ترسناکە و ئیسرائیل گواستنەوەی کەرەستە پزشکییەکان و قەرەوێڵە نەخۆشخانەییەکان بۆ غەززەی قەدەغە کردووە. ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە درێژەی راپۆرتەکەیدا وتی: ئەو ترسەی وا خەڵکی غەززە لەگەڵیدا بەرەوڕوون، بۆباسکردن ناشێ و بارودۆخ لە لێواری رۆژاواش ڕوو لە ئاڵۆزکاوییە.

ئالبانێز پێی داگرت: ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێ بەرپرسایەتییە مرۆییەکانی بگرێتە ئەستۆ و ئاسایشی ئاوارەکان دابین بکات.