May 10, 2024 18:00 Asia/Tehran

لە درێژەی هێرشە درۆنییەکانی سوپای ئوکرایین بۆ سەر خاکی ڕووسیا، کاربەدەستانی ڕووسی لە بریانێسک ڕایانگەیاندووە کە سێ درۆنی ئوکراینیان شوێندۆزی کردووە و خستوونیانە خوارەوە.

ئەلکساندەر بوگماز، قایم مەقامی قەزای بریانێسکی ڕووسیا ڕایگەیاند کە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سیستەمی بەرگریی سوپای ئەم وڵاتە سێ درۆنی  سەربازیی ئوکرایینی لە ئاسمانی شاری ترۆبچۆفسکی هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای ڕووسیای خستۆتە خوارەوە.

بوگماز ڕایگەیاند: هەوڵی ڕژێمی کییەف بۆ ئەنجامدانی پەلامارێکی تیرۆریستی لە ڕێگای درۆنی جەنگییەوە پووچەڵ کرایەوە. 

چەندین مانگە هێزی ئوکراینی هەموو ڕۆژێ ناوچە سەرسنوورییەکانی ڕووسیا لە پارێزگاکانی بێلگورود، بریانێسک، کورێسک، ڤورونێژ، ڕووستۆف و شیوەدوورگەی کرێما بە درۆنی جەنگی بۆردومان دەکەن. 

سەرپەیڤ