ترامپ : بایدێن گەوجترین و نەشیاوترین سەرۆکی جیهانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i427280-ترامپ_بایدێن_گەوجترین_و_نەشیاوترین_سەرۆکی_جیهانە
دۆناڵد ترامپ لە گوتارێک دا جەو بایدێن"ی بە کەسێکی گەوج پێناسە کرد کە خراپترین سەرۆکی جیهانەو زیانێکی گەورەی لە ئەمریکا داوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 13, 2024 04:30 Asia/Tehran

دۆناڵد ترامپ لە گوتارێک دا جەو بایدێن"ی بە کەسێکی گەوج پێناسە کرد کە خراپترین سەرۆکی جیهانەو زیانێکی گەورەی لە ئەمریکا داوە.

دۆناڵد ترامپی سەرۆکی پێشوتری ئەمریکا دیسانەوە لە گوتارێکی هەڵبژاردن دا جەو بایدێنی بە کەسێکی گەوجی بەتەواوی پێناسە کرد کە زۆرترین زیانی گەیاندۆتە ئەمریکا.

ناوبراو لە کۆڕی لایەنگرەکانی لە نێوجێرسی ڕایگەیاند کە بێتوو دە دانە لە خراپترین سەرۆک کۆمارانی مێژوی ئەمریکا کۆبکەینەوە سەرجەمی ئەو زیانانەی کە گەیاندویانەتە ئەمریکا لەو زیانەی کە ئەم گەوجە تەواوە وەشاندویەتی کەمترە.

ناوبراو وتی ناوبراو شێتێکەو هێچ هۆشێکی نیە و قەتیش نەیبوە، هەربۆیە من ئەمڕۆژانە بەشێوەیەکی جیاواز باسی دەکەم چونکە شمشێرمان بەئاشکرا بەستوەو هەموولایەک پێی پێ دەکەنن.