ڕەنگدانەوەی ڕێوڕەسمی ماڵاوایی لە تەرمی شەهیدانی خزمەت لە میدیا ڕۆژئاوایەکان دا
میدیا ڕۆژئاوایەکان خەریکی ڕوماڵی ماڵاوایی خەڵکی تارانن لە تەرمی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی و هاوڕێکانی کە ڕۆژی یەکشەم لە ڕوداوی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرەکەیان شەهید بوون، میدیایەکیان لەمیانەی ڕاپۆرتی دەسپێکی خۆی ڕایگەیاند کە لە کاتژومێرەکانی سەرەتای بەیانی ئەمڕۆوە خەڵک بە بەشداری بەربڵاویان چوونە سەر شەقامەکانی پێتەخت.
هەواڵدەری فەڕانسا لە ڕوماڵی دەسپێکی خۆی سەبارەت بە ڕێوڕەسمی ماڵاوایی لە شەهیدانی خزمەت لە تاران وتی بەدەیان هەزار ئێرانی پەیوەست بوون بە ڕێوڕەسمی پاڵاوایی لە تەرمی ئایەتوڵڵا ئیبراهیم ڕەئیسی و ڕایگەیاند کە لەنێوەراستی تاران خەڵک وێڕای بەدەستەو گرتنی وێنەی سەرۆک کۆماری سەهید لەنێوخۆو دەرەوەی زانکۆ تاران کۆبوونەوە.
کەناڵی هەواڵدەری سی ئین ئین"یش وێڕای بڵاوکردنەوەی وەشانی راستەوخۆی ئەو ڕێوڕەسمە شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بە تراژیدیا پێناسە کرد.
کەناڵی فڕانس ٢٤یش ئەو ڕیوڕەسمەی ڕوماڵ کرد، ڕۆژنامەی دەیلی میلی ئینگلیزیش ڕێوڕەسمی ماڵاوایی لە تەرمی شەهیدانی خزمەتی بە تیتری بەشداری بەدەیان هەزارکەسی خەڵک لەسەر شەقامەکانی تاران ڕوماڵ کرد.
ئەو ڕۆژنامە ڕایگەیاند کە لە پێتەخت بنێرگەلێکی گەورە لەژێرسەردێری شەهیدی خزمەت بەئامانجی ڕیزگرتن لە خزمەتەکانی سەرۆک کۆمار شەهید هەڵواسراون و بنێرەکانی دیکەش پەیامی ماڵاوایی لە خزمەتکاری خەڵکی بێ بەشیان لەخۆ گرتوە.