دیمیتری مێدڤێدێڤ: ئەمریکا پەلامار بکات شەڕی جیهانی سێیەم دەست پێ دەبێت
جێگری ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا وێڕای دانی وشداری جیددی بە واشینگتون وتی : هەرچەشنە پەلاماری ئەمریکا بۆسەر ئامانجەکانی ڕووسیا لە ئوکراین ، دەبێتە هۆی دەست پێبوونی شەڕی جیهانی سێیەم.
دیمیتری مێدڤێدێڤ جێگری ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا وێڕای ئاماژەدان بە ئیدیعای ئەم دواییەی رادوسلاو سیکۆرسکی وەزیری دەرەوەی پۆلۆنیا سەبارەت بە هەڕەشەی واشینگتۆن بۆ پەلامارکردنەسەر مۆسکوکوتی ئەگەر بێتو ڕووسیا لە چەکی ناڤۆکی لە ئوکراین کەڵک وەرگرێ وتی : ئاوا پەلامارێک بەڕاستی دەبێتە هۆی دەست پێبوونی شەڕی جیهانی سێیەم .
مێدڤێدێڤ لە پەیامێک دا لە کەناڵی ئیکس نووسی : وادیارە سیکۆرسکی بڕیاری داوە سەرۆکەکەی بترسێنێ.
ناوبراو وێڕای وەبیرهێنانەوەی ئەوەی واشینگۆن بە پێچەوانەی موسکۆ تائێستا خۆی بواردووە لە خستنەبەرباسی وەها هەڕەشەیەک وتی : هۆی خۆبواردنی ئەمریکا ئەمەیە کە ئەوان لە پۆلۆنیا وریاترن.
پەلاماری ئەمریکا بۆسەر ئامانجەکانی ئێمە بە مانای دەست پێبوونی شەڕی جیهانییە و وەزیرێکی بیانی تەنانەت لە وڵاتێکی وەک پولۆنیا دەبێ ئاگای لە وەها مەسەلەیک هەبێت.
وەزیری دەرەوەی پۆلۆنیا پێشتر بە ئاماژەدان بە بەڵێنەکانی پێشووی ئەمریکا وتی کە ئەگەر ڕووسیا بە دژی ئوکراین لە چەکی ناڤۆکی کەڵک وەرگرێ تەنانەت ئەگەر کەسێکیش نەکوژرێت دیسان دەبێتە هۆی پەلاماری واشینگتۆن بۆسەر موسکۆ.