ڕەخنەی سکرتێری گشتیی ئانڕوا لە پەلاماری داگیرکەران بۆ سەر ئۆردوگای نوسەیرات
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i428062-ڕەخنەی_سکرتێری_گشتیی_ئانڕوا_لە_پەلاماری_داگیرکەران_بۆ_سەر_ئۆردوگای_نوسەیرات
بەڕێوەبەری ناوەندی فریاگوزاری و کاردیتنەوە بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان ناسراو بە ئانڕوا ڕایگەیاند ئەو خوێندنگەیەی ئۆردوگای نوسەیرات کە لەلایەن داگیرکەرانەوە بۆردومان کرا شەش هەزار ئاوارەی فەلەستینی لە خۆدا جێ کردبوویەوە و بانگەشەی داگیرکەران سەبارەت بە بوونی گرووپە چەکدارەکان لە نێو ئەو خوێندنگەیە تەواو بێشەرمانەیە و هیچ مانا و بنەمایەکی نییە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 08, 2024 07:00 Asia/Tehran

بەڕێوەبەری ناوەندی فریاگوزاری و کاردیتنەوە بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان ناسراو بە ئانڕوا ڕایگەیاند ئەو خوێندنگەیەی ئۆردوگای نوسەیرات کە لەلایەن داگیرکەرانەوە بۆردومان کرا شەش هەزار ئاوارەی فەلەستینی لە خۆدا جێ کردبوویەوە و بانگەشەی داگیرکەران سەبارەت بە بوونی گرووپە چەکدارەکان لە نێو ئەو خوێندنگەیە تەواو بێشەرمانەیە و هیچ مانا و بنەمایەکی نییە.

"فیلیپ لازارینی" بەڕێوەبەری ناوەندی ئانڕوا وتیشی؛ پەلاماردانی باڵاخانەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بایەخنەدان بە یاساوڕێسا مرۆڤدۆستانە نیودەوڵەتییەکانە و پاراستنی فەرمانبەرانی ئەم ڕێکخراوە و دامو دەزگە و باڵاخانەگەلە و چالاکییەکانیان تا بووە مەسەلەیەکی گرینگ بووە. لازارینی وتیشی؛ لە دەسپێکی شەڕی غەززەوە داگیرکەران پەلاماری زیاتر لە سەد و هەشتا باڵاخانەی ئانڕوایان داوە و زیاتر لە چوارسەد و پەنجا ئاوارەی فەلەستینیش لەو پەلامارانەدا کوژراون.

بەڕێوەبەری ئانڕوا وتی: پەلاماردانی بینان و باڵاخانەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەکارهێنانیان بۆ ئامانجی سەربازی بە هیچ لەونێ پاساو نادرێتەوە و ڕاگیردرانی ئەو چەشنە کردەوانە و سزادرانی ئەنجامدەرانیان تەواو پێویستە. 

هەروەها نووسینگەی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پەلاماردرانی خوێندنگەی ئانڕوا لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوەی شەرمەزار کرد و جەختی کرد پەلاماردانی خوێندنگەیەک لە نوسەیرات پیشاندەری پێبەندنەبوونی ئیسراییل بە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە.