گەیشتنی زیاتر لە یەک ملیۆن ودووسەد هەزارزیارەتکار بۆ عەرەبستان بۆ بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی حەج
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i428160-گەیشتنی_زیاتر_لە_یەک_ملیۆن_ودووسەد_هەزارزیارەتکار_بۆ_عەرەبستان_بۆ_بەشداری_کردن_لە_ڕێوڕەسمی_حەج
زیاترلە یەک ملیۆن ودووسەدهەزار زیارەتکار بۆبەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی حەج گەیشتنە عەرەبستان کە نزیک بە هەشتاوچوارهەزارکەسیان ئێرانین .
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
حوزه‌یران 11, 2024 08:15 Asia/Tehran

زیاترلە یەک ملیۆن ودووسەدهەزار زیارەتکار بۆبەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی حەج گەیشتنە عەرەبستان کە نزیک بە هەشتاوچوارهەزارکەسیان ئێرانین .

ڕێورەسمی حەجی ئەمساڵ نزیکه ی  پێنج ڕۆژی تر بە چوونەدەری زیارەتکاران لە شاری مەککە دەسپێدەبێت. عەرەبستان ژماری زیارەتکارانی دەرەکی کە هەتا ئێستاکە هاتوونەتە ناو ئەم شارە،نزیک بە یەک ملیۆن و٢٠٠ هەزارکەس ڕاگەیاندووە، هەرچەند چاوەڕوانی هەیە ئەم ڕێژەیه  بگاتە زیاتر لە دوو ملیۆن کەس.

حەشیمەتی حاجیەکان لە ڕۆژەکانی داهاتوو لە حاڵێکدا پەرە دەستینێت کە لە عەرەبستان هۆشداری دراوه که پلەی گەرما زیاتر لە ٤٤ پلە به رز ده بێتەوه وگەرما بووەتە کێشە وئاستەنگی جیدی." ئیمەن غوڵام" سەرۆکی ناوەندی نیشتمانی کەش ناسی عەرەبستان ، لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتوویەتی لە حەجی ئەمساڵ شایەتی بەرزبوونەوەی مام ناوەندی پلەی گەرمای یەک ونێو هەتا دووپلە بانتر لە ڕادەی نۆرماڵ لە مەککە ومەدینەین .