ژماری قوربانیانی لافاو لە هیندستان گەیشتە ٨٥ کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i429200-ژماری_قوربانیانی_لافاو_لە_هیندستان_گەیشتە_٨٥_کەس
ژماری قوربانیانی ئەو لافاوەی بە هۆی بارانبارینێکی بەخوڕ و بێوچان لە ئەیالەتی ئاسام هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی هیندستان هەستاوە، گەیشتە ٨٥ کەس.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 09, 2024 06:55 Asia/Tehran

ژماری قوربانیانی ئەو لافاوەی بە هۆی بارانبارینێکی بەخوڕ و بێوچان لە ئەیالەتی ئاسام هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی هیندستان هەستاوە، گەیشتە ٨٥ کەس.

کاربەدەستانی ناوەندی کۆنترۆڵ و بەڕێوەبەرایەتی کردنی ڕووداوە سرووشتییەکانی هیندستان بە ئاماژە بەوەی کە هەزاران کەس لە ماڵەکانیان براونەتە دەرەوە، وتیشیان: ٢٦٩ ئۆردوگا لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئەم ئەیالەتە دانراوە و زیاتر لە ٥٣ هەزار کەس نیشتەجێ کراون.

ئیدارەی کەشناسیی هیندستان لەبەر کاولکەر بوونی ڕووداوە سرووشتییەکانی ئەیالەتەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە، لەم ناوچانە وشداری سووری ڕاگەیاندووە.

هەڵکردنی بایەکی تووند و بارانێکی بەخۆڕ و بێوچان بۆتە هۆی هەڵچوونی ئاوی ڕووباری "براهماپووترا" و زەبر کەوتن لە بەرهەمەکانی کشت و کاڵ و ئاوارە بوونی بە هەزاران کەس.