خۆپیشاندانی چالاکانی دژەشەڕ لە نیۆیۆرک لە کاردانەوە بە بەردەوام بوونی جەنایەتەکان لە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i429355-خۆپیشاندانی_چالاکانی_دژەشەڕ_لە_نیۆیۆرک_لە_کاردانەوە_بە_بەردەوام_بوونی_جەنایەتەکان_لە_غەززە
ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی لایەنگرانی فەلەستین دژ بە ڕژێمی زایۆنی و سیاسەتەکانی کۆشکی سپی بۆ پاڵپشتی کردنی ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنی ئێستایش هەر لە ئەمریکا بەردەوامە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 14, 2024 05:06 Asia/Tehran

ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی لایەنگرانی فەلەستین دژ بە ڕژێمی زایۆنی و سیاسەتەکانی کۆشکی سپی بۆ پاڵپشتی کردنی ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنی ئێستایش هەر لە ئەمریکا بەردەوامە.

چالاکانی دژەجەنگ و لایەنگرانی فەلەستین لەم خۆپیشاندانانەدا جەنایەتەکانی تلاڤیڤ لە غەززە بە پاڵپشتی و چەک و کەرەستەی جەنگیی ئەمریکاییان شەرمەزار کرد. هاوکات لەگەڵ چالاکانی دژەشەڕ لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بەردەوامبوونی جەنایەت تۆقێنەرەکانی زایۆنییەکان بۆ هاوخەمی کردنی لەگەڵ خەڵکی فەلەستین لە کەرتی غەززە، ژمارێک گرووپی دەرمانی و پزشکی لە ئیرلەند بە وەڕێخستنی کەمپەین خوازیاری ڕاگیردرانی خێرای ژینۆسایدی تلاڤیڤ لە غەززە بوون.

شایانی باسە سوپای ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی ڕۆژی شەممە پەلاماری خێوەتەکانی ئاوارە فەلەستینییەکان لە ئەلمەواسی دا لە شاری خان یونس هەڵکەوتوو لە باشووری کەرتی غەززە، ئەو  ئاوارانەی پەنایان بردبوویە ئەو خێوەتانە وەک سەرپەنا، کەوتنە بەر هێرشی زایۆنییەکان و لە ئاکامدا ٩٠ فەلەستینی لەو جەنایەتەی ئەلمەواسیدا شەهید بوون و ٣٠٠ کەسیش بریندار. نزیکەی نیوەی کوژراوان ژن و منداڵن.