مادۆرۆ: ڤینێزۆئێلا هەمووکات پاڵپشتی فەلەستین دەبێ
سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ڤێنەزۆئێلا پێداگری کرد کە وڵاتەکەی هەروا بەردەوام دەبێ لەسەر پاڵپشتیەکانی لە فەلەستین و بشیویەکانی دوای هەڵبژاردن لەو وڵاتەش بە پیلانی زایۆنیزمی نێونەتەوەیی بەڕێو دەچی.
نیکۆلاس مادۆرۆی"ی سەرۆکی ڤێنێزۆئیلا کە لەم ماوەدا لەلایەن خەڵکی وڵاتەکەیەوە بۆماوەی شەش ساڵی دیکە بۆتەوە بە سەرۆک کۆمار پێداگری کرد کە ڤینێزۆئێلا هەمووکات پاڵپشتی فەلەستین دەبێ و ئێمەش سامناکترین ژێنۆسایدی خەڵکی غەزەو فەلەستین شەرمەزار دەکەین.
ناوبراو وتی کە لایەنگری دەکا لە ئامانجی عەرەبی و ئیسلامی کە دواجار هەر سەردەکەوێ و بەبێ گومان هیواو هێزو مافی ژیان لە ناخی ئازارەکان سەرهەڵدەدا.
مادۆرۆ وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە زایۆنیستەکان لەنێو میدیا تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دا بۆتە هۆی بشێوی دوای هەڵبژاردن لە وڵاتەکەی وتیشی ڕاستی توندئاژۆ لە ڤینێزۆئیلا بە پاڵپستی زایۆنیزمی نێودەوڵەتیەو لە لایەن ئەوانەوە یارمەتی دەدرێ.
بەڵام خەڵکی جیهان ئیتربەستراوە نیە بە بڕیاری واشینگتۆن یان ڕاستی توندئاژۆو سەرمایەداری دڕندەو نئۆفاشێسم.