ئاب 15, 2024 10:50 Asia/Tehran

جۆزێب بۆرێل" بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی یەکێتی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا کردەوەی " ئیتمار بن گوێر" وەزیری ئاسایشتی ناوخۆیی ڕژێمی زایۆنی لە پەلامارکردنە سەر مزگەوتی ئەقسای شەرمەزارکرد.

بۆرێل پیداگرت : یەکێتی ئەوروپا کاری بن گوێر لە هاتنی ورۆژێنەرانەبۆ مزگەوتی ئەقسا وبنپێکردنی دۆخی بەردەم ئەو شوێنە پیرۆزەی شەرمەزارکرد.بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەروپا لە درێژەدا ئاماژەی دایە بەیاننامەی هاوبەشی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا وئەردەن لە بروکسێل ، ڕایگەیاند : ئێمە جارێکی تر لە سەر داواکاری ڕێبەرانی یەکێتی ئەروپا بۆ پاڕاستنی دۆخی بەردەم شوێنە پیرۆرزەکان لە بەیتۆلموقەدەس لەوان بەسەرنجدان بە دەوری تایبەتی ئەردەن لەم مەسەلە پیداگری دەکەین .

وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی قەتەر لەبارەی کاروکردەی ورۆژێنەرانەی زایۆنیەکان لە دەستدڕێژی کردنە سەر مزگەوتی ئەقسا هۆشداری دا. نزیک بە یەک هەزاروچوارسەد شارۆچکەنشینی زایۆنی بە سەرکردایەتی بن گوێر دوێنی پەلاماریان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا لەشاری داگیر کراوی قودس وسوکاتیان کرد بەم شوێنە پیرۆزە. شارۆچکە نشینان هەروەها لە مزگەوتی ئەقسا دەستیان کردە جمووجوڵ ودرۆشمی ورۆژێنەرانە کە ئەم پەلامارلەلایەن زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی وڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی شەرمەزارکرا. 

سەرپەیڤ