ئاستین: ئەرکمەندین بە بەرگری کردن لە ڕژێمی زایۆنی لە بەرامبەرپەلاماری ئێران
وەزیری بەرگری ئەمریکا لە پێوەندی تەلەفونی لەگەڵ وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنی، لەسەر ئەرکمەندبوونی ئەمریکا سەبارەت بە بەرگری کردن لەم ڕژێمە لە بەرامبەر پەلاماری ئێران جەختی کرد
ژنراڵ" پت ڕایدر" وتەبێژی وەزاڕەتی بەرگری ئەمریکا وتی: لویدئاستین " وەزیری بەرگری ئەم وڵاتە و"یوئاوگاڵانت" وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنی لە پێوەندیەکی تەلەفونی لەبارەی کەمکردنەوەی ئاڵوزیەکان لە ڕۆژئاوای ئاسیا وتووێژیان کرد. وتەبێژی وەزاڕەتی بەرگری ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: وەزیری بەرگری ئەمڕۆ لەگەڵ یو ئاو گاڵانت لەبارەی هەل ودەرفەتەکانی دابەزاندن وکەمکردنەوەی ئاڵوزیەکانی ناوچەیی قسەی کرد .
بەپێی ئەم بەیاننامەیە ، وەزیری بەرگری ئەمریکا لەم پێوەندیە تەلەفونیەدا لەسەر ئەرکمەندبوونی ئەمریکا بۆ بەرگری کردن لە هێزە ئەمریکی- ئیسرائیلیەکان وشەریکەکانیان لە سەرانسەری ناوچەلەبەرامبەر هەڕەشەی ئێران وگروپە " بریکارەکان" نیابەتیەکانی ژێرپشتیوانی ئێران " جەختی کرد. سەرباری ئەمە ، ئاستین وگاڵانت لەبارەی ئەوشتەی " هەوڵی ئیسرائیل بۆ باشتربوونی دۆخی مرۆڤی لە غەززە" ناوی لیی دەبەن وتووێژیان کردووە وئاسۆی ئازادکرانی یەخسیرانی زایۆنی وڕێککەوتنی ئاگربڕیان لێکدایەوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە کاتی دەسپێکرانی شەڕی غەززە هەتا ئێستاکە زیاتر لە ٤٣هەزارکەسی ناسەربازی فەلەستینی لە پەلامارەدەسدرێژکارانەکانی ڕژێمی داگیرکەر شەهید بوونە کە بەشێکی فرەیان ژن ومناڵن. ئاستین لەحاڵێکدا ئەرکمەند بووە بە بەرگری کردن لە بەرژەوەندی ئەمریکا وڕژێمی داگیرکەر لە ناوچە کە لە نێوەکانی ئەم حەوتەیە ، میدیای ئەمریکایی " ئاکسیوس" بە پیی سەرچاوەهەواڵگریەکانی ڕژێمی زایۆنی ئیدعای کرد ئێران خەرێکی ئامادەبوون بۆ پەلامارکردنە سەر سەرزەویە داگیرکراوەکانە وئەگەریی هەیە ئەوپەلامارە بەر لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئەمریکا لە پێنجی نوامبەر ڕێککەوتی پازدەی خەزەڵوەرئەنجام بدات.