تووندترکرانی تەگبیرە ئەمنییەکان لە فەرەنسا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i434271-تووندترکرانی_تەگبیرە_ئەمنییەکان_لە_فەرەنسا
فەرەنسا پاش ڕکابەرایەتییەکانی ئۆلمپیک، ئەمجارە دەستی داوەتە تووندتر کردنی تەگبیرە ئەمنییەکانی لە بازاڕەکانی تایبەت بە کریسمەس لەم وڵاتەدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 23, 2024 16:01 Asia/Tehran
  • تووندترکرانی تەگبیرە ئەمنییەکان لە فەرەنسا

فەرەنسا پاش ڕکابەرایەتییەکانی ئۆلمپیک، ئەمجارە دەستی داوەتە تووندتر کردنی تەگبیرە ئەمنییەکانی لە بازاڕەکانی تایبەت بە کریسمەس لەم وڵاتەدا.

پەلامارە مەرگهێنەکەی ڕۆژی هەینی لە بازاڕێکی کریسمەسی شاری ماگدبورگی ئەڵمان بۆتەوە هۆی ئەوەی کە وڵاتانی ئەورووپایی تەگبیرێکی تووند و بەربڵاوی ئەمنی لە بازاڕە وەرزییەکانیان بگرنە بەر کە بە گشتی حەشیمەتێکی زۆر ڕوویان تێدەکات.

لەم ئاراستەیەدا وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا بەرتەسکییە دانراوەکان لە یاسای دژەتیرۆری ساڵی ٢٠١٧ بۆ سنووردارکردنی هاوتووچووەکان دیسان جێبەجێ دەکاتەوە کە پێشتر بەرەوڕووی ڕەخنەی مافناسان و چالاکانی مافی مرۆڤ ببوویەوە.

حکومەتی فەرەنسا لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی ڕکابەرایتییەکانی ئۆلمپیکدا، لانیکەم ناوی ٥٤٧ کەسی خستبوویە نێو لیستی کەسانێک کە دەبێ لە ژێر چاودێری بن.