ترەمپ: ئەمریکا خەریکە هەڵدوەشێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i434545-ترەمپ_ئەمریکا_خەریکە_هەڵدوەشێتەوە
سەرۆک کۆماری تازەی ئەمریکا لە کاردانەوە بە ڕووداوە خوێناوییەکانی ئەم وڵاتە لە سەروبەندی ساڵی تازەی زایینی وتی: بارودۆخی ئەمریکا کارەساتبارە و سەرۆک کۆماری ئێستای بە تاوانبار زانی لەبەر سیاسەتی سنوورە کراوەکانی.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 02, 2025 12:40 Asia/Tehran
  • ترەمپ: ئەمریکا خەریکە هەڵدوەشێتەوە

سەرۆک کۆماری تازەی ئەمریکا لە کاردانەوە بە ڕووداوە خوێناوییەکانی ئەم وڵاتە لە سەروبەندی ساڵی تازەی زایینی وتی: بارودۆخی ئەمریکا کارەساتبارە و سەرۆک کۆماری ئێستای بە تاوانبار زانی لەبەر سیاسەتی سنوورە کراوەکانی.

دۆناڵد ترەمپ لە کاردانەوە بە تەقینەوەکەی شاری لاس ڤێگاس و ڕووداوەکەی نیوئۆرلێئانیش وتی: ئەم ڕووداوە خوێناوییانە کاتێک ڕوو دەدەن کە وڵاتەکەمان سنوورەکانی کرابێتەوە و ڕێبەرێکی لاواز و ناکارامەش دەسەڵاتی بە دەستەوە بێ، تا ڕادەیەک کە دەتوانین بڵێن بە کردەوە هیچ ڕێبەرێکمان نییە.

ترەمپ هەروەها وتیشی: ناوەندە جۆر بە جۆرەکانی ئەمریکا لەوان وەزارەتی داد، ئێف بی ئای و دادستێنە ئەیالەتی و خۆجێیەکانی  دیموکراتەکان ناکارامە و گەندەڵن.

ڕۆژی ڕابردوو ئۆتۆمبیلێک لە بەردەم هۆتێلەکەی ترەمپ لە لاس ڤێگاس تەقیەوە کە بە هۆی ئەو تەقینەوەیە یەک کەس کوژرا و هەشت کەس بریندار بوون. شەوی ڕابردوویش لە نیوئۆرلێئان  ئەفسەرێکی پێشووی سوپای ئەمریکا بە لۆری حەشمەتێکی کردەژێرەوە کە خەریکی بەڕێوەبردنی جەژنی سەری ساڵی تازە بوون. لەم، هێرشەدا  دە کەس کوژان و سی و پێنج کەسیش بریندار بوون.