ئەمریکا هۆکاری ناسەقامیی ئابووری لە جیهان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i434726-ئەمریکا_هۆکاری_ناسەقامیی_ئابووری_لە_جیهان
پیکەن بە ڕەخنەی توند لە کردەوەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا دژی کومپانیا چینیەکان ، ئەمریکای بە هۆکاری ناسەقامی ئابووری و بازەرگانی لە جیهاندا زانی
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 08, 2025 13:20 Asia/Tehran
  • ئەمریکا هۆکاری ناسەقامیی ئابووری لە جیهان

پیکەن بە ڕەخنەی توند لە کردەوەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا دژی کومپانیا چینیەکان ، ئەمریکای بە هۆکاری ناسەقامی ئابووری و بازەرگانی لە جیهاندا زانی

 وەزارەتی بازەرگانی چین لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند : پیکەن بە توندی ناڕەزایەتی خۆی لەو سیاسەتەی ئەمریکا ڕاگەیاندووە و لێبڕاوانە نەیاریاتی لە گەڵ و کردەوانە  کردووە. لەو بەیاننامەیە هاتووە : ئەمریکا بە کەڵک وەرگرتنی نادروست لە بیانووی  ئاسایشی نیشتمانیی بە شێوەی نادادگەرانە کومپانیا چینیەکان دەخاتە ژێر گوشارەوە کە ئەو بابەتە  بووەتە هۆی بە دی هاتنی کێشە لە بازەرگانی نێونەتەوەیی ، دیسیپلینی ئابووری و سەقامی ڕەوتی دابین و بەرهەمهێنانی جیهانی . پیکەن جەختی کرد کە واشنگتون بە کەڵک وەرگرتنی نابەجێ لەو بیانوویە  یاساکانی ڕێکخراوی بازەرگانی  جیهانی - دەبڵیو تی  ئۆ - و بنەمای بازاڕی ئازادی  لەبەرچاو نەگرتووە و پێشێلی دەکات . وەزارەتی بازەرگانی چین لە کوتایی بەیاننامەکەی خویدا داوا لە حکومەتی ئەمریکا دەکات کە ڕێز لە ڕاستیەکان و یاساکان بگرێت و بە خێرایی کردەوە هەڵەکانی خوی  ڕابگرێت .