ڕێپێوانی پشتیوانانی فەلەستین لە نیۆیۆرک بۆ پاڵپشتیی خۆڕاگری
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i434990-ڕێپێوانی_پشتیوانانی_فەلەستین_لە_نیۆیۆرک_بۆ_پاڵپشتیی_خۆڕاگری
سەدان کەس لە پشتیوانانی فەلەستین لە ڕێپێوانێکدا لە نێویۆرک ڕێزیان گرت لە خۆڕاگری و هەروەها پێشوازیان کرد لە ڕێکەوتنی ئاگربڕی نێوان حەماس و ڕژێمی زایۆنی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 17, 2025 15:37 Asia/Tehran
  • ڕێپێوانی پشتیوانانی فەلەستین لە نیۆیۆرک بۆ پاڵپشتیی خۆڕاگری

سەدان کەس لە پشتیوانانی فەلەستین لە ڕێپێوانێکدا لە نێویۆرک ڕێزیان گرت لە خۆڕاگری و هەروەها پێشوازیان کرد لە ڕێکەوتنی ئاگربڕی نێوان حەماس و ڕژێمی زایۆنی.

بەشداربووانی ئەم ڕێپێوانە لافیتە و پارچە نووسگەلێکیان بە دەستەوە بوو کە لەسەریان ئەم ڕستانە نووسرابوو: "ئەم بزووتنەوەیە تا ڕزگاری فەلەستین هەر بەردەوامە" و  "خۆڕاگری دژ بە داگیرکاری مافێکی ڕەوایە".

بە پێی نووسینی ڕۆژنامەی تایمزی ئیسراییل؛ ناڕازیانی پشتیوانی فەلەستین لەم ڕێپێوانەدا لە مەیدانی تایمزی نیۆیۆرک هەروەها دروشمی "خۆڕاگری بەشکۆیە" ، "ئێمە سەرکەوتوو دەبین " و "هەر بژیت ئینتیفازە"ـیان دا.

وتاردەران داوایان لەو حەشیمەتەی کە لە مەیدانی تایمز کۆبوونەوە، کرد کە سەرباری ئەوەی ئاگربڕ ڕاگەیاندراوە درێژە بدەن بە چالاکیی دژە زایونیەکانیان. بەشداربووانی ئەم ڕێپێوانە "قارەمانەتی خۆڕاگری" و "باهۆزی ئەقسا"ـیان ڕێز لێ گرت. ئەم ڕێپێوانە لە لایەن بزووتنەوەی لاوانی فەلەستین و گرووپێکی چالاکی ئەمریکاییەوە بەڕێوە چوو.