کۆچبەردەرکردنی ترەمپ بۆتە قەیرانێکی گەورە بۆ ئەمریکا
شوبات 11, 2025 17:55 Asia/Tehran
ڕێبەری کاتوولیکەکانی جیهان لە نامەیەکی سەرئاوەڵادا دەرکرانی کۆچبەران لە حکومەتی ترەمپی بە قەیرانیکی گەورە بۆ ئەمریکا وەسف کرد.
پاپ فرانسیس سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبارەی کۆچبەرانی دایە بەر ڕەخنەوە. ناوبراو دەرکردن و هەڵس و کەوتی توندوتیژ لەگەڵ کۆچبەرانی بە قەیرانێکی گەورە بۆ ئەمریکا لە قەڵەم دا. پاپ وتی: ئەوەی لەسەر بنەمای زەخت و زۆر دانراوە نە لە سەر ڕاستی و حەقیقەت، سەبارەت بە کەرامەت و ڕێزی یەکسانی مرۆڤەکانیش، خراپ دەست پێ دەبێ و خراپ کۆتایی دێت.