ناڕەزایەتیی ئەمریکاییەکان لە سیاسەتەکانی ترەمپ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i435988-ناڕەزایەتیی_ئەمریکاییەکان_لە_سیاسەتەکانی_ترەمپ
ژمارێک لە نەیارانی دۆناڵد ترەمپ بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتییان لە سیاسەتەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئەم وڵاتە هاتنە سەر شەقامەکان.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 18, 2025 15:56 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتیی ئەمریکاییەکان لە سیاسەتەکانی ترەمپ

ژمارێک لە نەیارانی دۆناڵد ترەمپ بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتییان لە سیاسەتەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئەم وڵاتە هاتنە سەر شەقامەکان.

خۆپیشاندەران بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتییان لە تەگبیرە کارگێڕییەکانی ترەمپ لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند: ئێمە لە کاتوساتێکی زۆر گرینگ و هەستیاری مێژووداین و دەمانهەوێ خەڵکی ئەمریکا ئەمە ببیستن و کاروباری کۆشکی سپی بەپێی داخوازی راستینەی خەڵک بەڕێوەبچێ و نە بەدەستی ملیاردرێک کە لە دووی کاریگەری دانان و کۆنترۆڵی زیاتر بە سوودی خۆیەتی. هەزاران خۆپیشاندەر بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە کردەوە کارگێڕییەکانی ترەمپ لە نزیکی کۆنگرێسی ئەمریکا لە شاری واشینگتۆنی پێتەختی ئەم وڵاتە کۆبوونەوە.