نیگەرانیی وڵاتانی ئەوروپا لە هەڵکشانی نرخی گاز
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i436909-نیگەرانیی_وڵاتانی_ئەوروپا_لە_هەڵکشانی_نرخی_گاز
وڵاتانی ئەوروپایی لەبەر ئەوەی لە هەڵکشانی نرخی گاز دەترسن، داوای گۆڕینی ڕێساکانی یەکێتییەکەیان کرد سەبارەت بەو مەرجانەی کە پەیوەندییان بە پڕکردنەوەی کۆگا گازەکانیانەوە هەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 16, 2025 14:38 Asia/Tehran
  • نیگەرانیی وڵاتانی ئەوروپا لە هەڵکشانی نرخی گاز

وڵاتانی ئەوروپایی لەبەر ئەوەی لە هەڵکشانی نرخی گاز دەترسن، داوای گۆڕینی ڕێساکانی یەکێتییەکەیان کرد سەبارەت بەو مەرجانەی کە پەیوەندییان بە پڕکردنەوەی کۆگا گازەکانیانەوە هەیە.

وڵاتانێک لەوانە ئەڵمانیا، فەرەنسا و هۆڵەندا وشدارییان داوە لەحاند ئەوەی کە دیاریکرانی دوادەرفەت لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە بۆ پڕکردنەوەی کۆگاکانی گاز دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان، چوونکە ئەو پەیامە بۆ بازاڕ دەنێرێت کە کڕیارانی ئەوروپایی پابەندن بە کڕینی قەبارەیەکی زۆر لە سووتەمەنی لە ماوەی دیاریکراودا و ئەمەش دەرفەتێک بۆ زیادکردن و دەستکاریکردنی نرخەکان دەڕەخسێنێت. وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا ئێستا خەریکی دانوستانن بۆ گۆڕینی ئامانج و پلانەکانیان.