وشداری نوێنەرانی ئەورووپا بە حکومەتی کاتیی دیمەشق
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i437342-وشداری_نوێنەرانی_ئەورووپا_بە_حکومەتی_کاتیی_دیمەشق
نوێنەرانی ئەورووپا لە پەیامێکدا وشداریان داوە بە حکومەتی کاتیی جۆلانی کە پێویستە دۆخی ئەم وڵاتە بخرێتە ژێر کۆنتڕۆڵەوە و دەستبەجێ کۆتایی بهێندرێ بە کردەوەکانی کەسانی چەکداری تووندڕەو.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 28, 2025 13:46 Asia/Tehran
  • وشداری نوێنەرانی ئەورووپا بە حکومەتی کاتیی دیمەشق

نوێنەرانی ئەورووپا لە پەیامێکدا وشداریان داوە بە حکومەتی کاتیی جۆلانی کە پێویستە دۆخی ئەم وڵاتە بخرێتە ژێر کۆنتڕۆڵەوە و دەستبەجێ کۆتایی بهێندرێ بە کردەوەکانی کەسانی چەکداری تووندڕەو.

سێ نوێنەری یەکێتی ئەوروپا لە پەیامێکدا بۆ ئەسعەد ئەشەیبانی، وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتیی دیمەشق، ڕایانگەیاندووە کە پێویستە ڕەوشی ئەم وڵاتە ئارام ببێتەوە و ڕێگری لەو پەلامارە سەرەڕۆیانەی بکرێت کە لەلایەن گروپەکانی سەر بە جۆلانی دەکرێتە سەر عەلەوییەکان و گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆن لە سوریا.

لەم پەیامەدا وشدار دراوە بە حکومەتی دیمەشق  کە بێتوو دیمەشق ڕێوشوێنی جیددی نەگرێتەبەر لە وەڵامی ئەم وشدارانەدا، پشتیوانیی نێودەوڵەتی لە دیمەشق ڕادەگیرێت و بە ڕوونی باس لەوەش کراوە کە نابێت ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە سوریا بە بێ کاردانەوە بمێننەوە، هەروەها داوا لە حکومەتی کاتیی دیمەشق کراوە تاوانباران  بگرن و سزایان بدەن.