هۆشداری دانی "رێکخراوی تیجارەتی جیهانی" بە کارتێکەری باجە گومرکیەکانی " ترامپ " بەسەر ئابووری جیهان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i438011-هۆشداری_دانی_رێکخراوی_تیجارەتی_جیهانی_بە_کارتێکەری_باجە_گومرکیەکانی_ترامپ_بەسەر_ئابووری_جیهان
ڕێکخراوی تیجارەتی جیهانی هۆشداری دا کە باجە گومرکیەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەمساڵ گەشەی تیجارەتی جیهانی پێچەوانە دەکاتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 17, 2025 13:28 Asia/Tehran
  • هۆشداری دانی

ڕێکخراوی تیجارەتی جیهانی هۆشداری دا کە باجە گومرکیەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەمساڵ گەشەی تیجارەتی جیهانی پێچەوانە دەکاتەوە.

ڕێکخراوی تیجارەتی جیهانی "wto"هۆشداری دا کە باجە گومرکیەکانی دۆناڵد ترامپ ، تیجارەتی نێودەوڵەتی ئەمساڵ توشی گەڕاندنەوە  دەکات ودەبێتە هۆی دابەزینی توند لە گەشەی ئابووری جیهانی .ئەم ڕێکخراوەیە لە ژنێڤی سوئیس لە تازەترین لێکدانەوەی خۆی لە نزامی تیجارەتی جیهانی ڕایگەیاند کە پیشتر چاوەڕوانی بوو تیجارەتی کاڵاکان لە ئەمساڵدا لەگەڵ گەشەی سەتی دووپوینت حەوت بەرزبێتەوە . بەڵام ئێستاکە لە ئەنجامی سیاسەتەکانی تیجاری واشنتۆن ،پیشبینی دەکرێت کە تیجارەتی کاڵاکان لەگەل دابەزینی سەتی سێفر دوو ڕووبەڕووبێتەوە.