سەرەڕای ڕاگەیاندرانی ئاگربڕ لەلایەن پوتینەوە، هێرشەکانی ئۆکراین بەردەوامن
نیسان 20, 2025 15:58 Asia/Tehran
سەرەڕای ڕاگەیاندرانی ئاگربڕ لەلایەن ڕووسیاوە، ئۆکراین شارێکی دایە بەر پەلامار.
پەلامارەکەی ئۆکراین لە بەرەبەیانی جەژنی ئیستەر سەرەڕای ڕاگەیاندرانی ئاگربڕ لەلایەن ڕووسیاوە، ڕوویدا. ڕۆژی پێشتر ڤلادیمێر پوتینی سەرۆک کۆماری ڕووسیا فەرمانی ڕاگرتنی سەرجەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژ بە ئۆکراینی دەرکرد بۆ ماوەی نزیکەی دوو ڕۆژ . نووسینگەی سەرۆکایەتیی ڕووسیا ڕایگەیاند: هێزەکانی ڕووسیا دەبێت ئامادەبن بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر پێشێلکارییەکی شیمانەیی ئاگربڕ و جموجۆڵەکانی ئۆکرااین.