ته‌مووز 05, 2025 16:03 Asia/Tehran
  • چین: هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوەی ناڤۆکی ئێران «بێ شەرمانە» بووە

وەزیری کاروباری دەرەوەی چین هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوەی ناڤۆکی ئێرانی بێ شەرمانە لێک دایەوە و وتی پیکەن ڕێز لە مافی تاران بۆ بەکارهێنانی ئاشتیانەی وزەی ناڤۆکی دەگرێت.

وەزیری کاروباری دەرەوەی چین لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ هاوتا فەڕەنسەییەکەی  خۆی بە ئاماژەدان بەوەی کە شەڕ ناتوانێت پرسی ناڤۆکی ئێران چارەسەر بکات، وتی ئاوەها چارەسەریێک ناتوانێت قەیرانی سەرەکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، واتە کێشەی فەلەستین، پشت گوێ بخات.

«وانگ یی» وەزیری کاروباری دەرەوەی چین وتی وڵاتەکەی ڕێز لە مافی ئێران بۆ بەکارهێنانی ئاشتیانەی وزەی ناوەکی دەگرێت. ئەو جەختی کردەوە کە «شەڕناتوانێت کێشەی ناوەکی ئێران چارەسەر بکات» و «شەڕی سەربازی ئەمدواییەی نێوان ڕژێمی ئیسرائیل و ئێران نابێت دووبارە ببێتەوە».

وەزیری کاروباری دەرەوەی چین ڕوونی کردەوە: هێرشە پێشگیرانەکان ناڕەوان.

سەرپەیڤ