ئاب 16, 2025 16:12 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی ئالاسکا؛هەراوهوریای زۆر لەسەر هیچ

سەرچاوەکانی هەواڵ و شرۆڤەکاران لە حاڵێکدا لەپێناودامەزراندنی ئاگربەست لە ئۆکرانیا ، چاوەڕێی ڕێککەوتنی ڕووسیا و ئەمریکا بوون ، کە ئەو کۆبوونەوەیە سەرەڕای پێشوازی گەرمی ترەمپ لە پوتین ،بەبێ ئەنجام کۆتایی هات

دیداری پڕ هەراوهوریا لە نێوان هەردوو سەرۆکی  ئەمریکا و ڕووسیا کە لە ئیالەتی ئالاسکا بەڕێوەچوو و هەردوولا پێداگرییان کرد لەسەر  بەسوود بوونی، بەڵام سەرۆکی ئەمریکا نەیتوانی هاوتا ڕووسیەکەی ڕازی بکات بە ئاگربەست لە ئۆکرانیا. سەرانی ئەمریکا و ڕووسیا دوای  دە ساڵ بۆ یەکەمجار لە ناوچەیەکی نزیک سنووری دوو وڵات لە ئەلاسکا کۆبوونەوە. دوای کۆبوونەوەکە، ترەمپ و پوتین گفتوگۆی بنیاتنەریان ڕاگەیاند، بەڵام بە کردەوە گفتوگۆکان بەبێ ئەوەی ڕێککەوتنێکی دیاریکراو ڕابگەیەنن کۆتاییان هات. پوتین باسی لەوەشکرد، هەردوولا لەسەر زۆر پرس هاوڕان، ترەمپیش ئاماژەی بەوەدا کە ئەو کۆبوونەوەیە سەرەتای ڕێگایەکە  کە هیوادارە لە داهاتوودا ڕێککەوتنی لێبکەوێتەوە. کاربەدەستانی ئوروپایی  دوای کۆتاییهاتنی دیدارەکەی دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، نائومێدی و بێزاری خۆیان لە بێ ئەنجام بوونی دیدارەکە دەربڕی و سەرۆکی ڕووسیایان بە براوەی کۆبوونەوەکە ناساند. ڤۆڵفگانگ ئیشینگەردیپلۆماتکاری ئەڵمانی لە پۆستێکیدا لە ئێکس نووسیویەتی: لە حاڵێکدا کە دەستکەوتی پوتین لە دیدارەکەی لەگەڵ ترەمپ فەرشی سوور بوو، بەڵام ترامپ لەم کۆبوونەوەیە هیچی دەس نەکەوت و هەرئەو جورەی کە پێشبینی دەکرا  ، نە ئاگربەست و نە ئاشتی ونە پێشکەوتنێکی  واقعی   لەو دیدارەدا دەس نەکەوت  و ئەنجامی  دیدارەکە  یەک بە سەر سیفر بە سوودی  پووتین بوو .

سەرپەیڤ