ناڕەزایەتی و مانگرتنی سەرانسەری لە فەرەنسا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i441685-ناڕەزایەتی_و_مانگرتنی_سەرانسەری_لە_فەرەنسا
سەدان هەزار کەس لە سەرانسەری فەرەنسا بۆ نەیارەتی دەربڕین بەرامبەر بە دابەزینی ئاستی موچەی خانەنشینی و سنووردارکرانی خزمەتگوزاریی گشتی خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 18, 2025 14:45 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتی و مانگرتنی سەرانسەری لە فەرەنسا

سەدان هەزار کەس لە سەرانسەری فەرەنسا بۆ نەیارەتی دەربڕین بەرامبەر بە دابەزینی ئاستی موچەی خانەنشینی و سنووردارکرانی خزمەتگوزاریی گشتی خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد.

ئەم خۆپیشاندانە ٨٠٠ هەزار کەسییە کە بووە هۆی تێکشێوانی بەرنامەی خوێندنگەکان، سیستەمی گواستنەوە و تەنانەت نەخۆشخانەکان، دوابەدوای ئەوەی بەڕێوەچوو کە سەندیکاکان بۆ نەیارەتی کردنی دابەزینی بودجە یەکیان گرتەوە و خوازیاری باشتر بوونی مووچە، مووچەی خانەنشینی و خزمەتگوزاری گشتیی بوون. پۆلیس گازی فرمێسکهێنی بۆ بڵاوەپێکردنی ناڕازییان بەکارهێنا و تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ کەسیش گیراون.