ئه‌یلوول 18, 2025 18:22 Asia/Tehran
  • دابەزینی ئاستی خۆشەویستیی ترەمپ لە نێو خەڵکی ئەمریکا

ئەنجامی ڕاپرسییەکی تازە دەریخستووە کە ناڕەزامەندیی شاروومەندانی ئەمریکایی لە کارنامەی ئابووریی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی.

بە پێی ڕاپرسیی ڕێکخراوی یوگاڤ و بە ڕاسپێری گۆڤاری ئیکۆنۆمیست، تەنیا 35%ی وەڵامدە‌ران کارنامەی ترەمپ لە بواری ئابوورییان بە دڵ بووە، لە کاتێکدا کە 57% ناڕازی بوون لەو کارنامەیە. بەم چەشنە ڕادەی نەیارانی ترەمپ 22% زیاترە لە لایەنگرانی، ڕێژەیەک کە لە چاو هەفتەی ڕابردوو 5 یەکە بەرز بۆتەوە. شارەزایانی پرسی سیاسییەکان بڕوایان وایە کە بەردەوامبوونی هەڵکشانی ڕادەی ناڕەزایەتی دەتوانێت بە سوودی دیموکراتەکان بێت و ئەم پارتە هیوادارە بەوەی کە بە تەرکیزکردنە سەر ئەم بابەتە، بەختی خۆی بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنی نێواندەورەیی کۆنگرێسی 2026 زیاتر بکات.

سەرپەیڤ