پێداگریی مادۆرۆ لەسەر خۆڕاگری و ئامادەکاری بەرامبەر بە ئەمریکا
ئهیلوول 21, 2025 20:03 Asia/Tehran
سەرۆکی ڤەنزوێلا جەختی کرد لە سەر ئامادەکاری وڵاتەکەی بەرامبەر بە هەڕەشە سەربازییەکانی ئەمریکا.
نیکۆلاس مادۆرۆ ڕایگەیاند کە هێزە جەماوەرییەکان لە سەرانسەری وڵاتەکەیدا جێگیرکراون بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەکی "دەستدرێژکارانەی ئەمریکایی". مادۆرۆ بە ئاماژە بە ستراتیژییە بەرەڤاییەکانی ڤەنزوێلا وتیشی: دوو هێڵی بنەڕەتی بە تەواوی جێبەجێ دەکرێن، یەکەم: بەرخۆدانی چالاکانە و درێژخایەنی گەلەکەمان و دووەم: دەستپێشخەری و هێرشی بەردەوام لە هەموو بەرەکاندا. ئەو لێدوانەی مادۆرۆ دوای ئەوە دێت کە دوێنێ شەممە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەیدا بە ناوی "تروس سۆشاڵ بە مانای ڕاستی کۆمەڵایەتی" هۆشداری دا بە ڤەنزوێلا.