داخرانی حکومەتی ئەمریکا لە دووهەمین هەفتەدا
تشرینی یهکهم 04, 2025 19:22 Asia/Tehran
داخرانی حکومەتی ئەمریکا بە هۆی پەسەند نەکرانی پڕۆژە یاسای بووجە بۆ دووهەمین هەفتەی بە دوای یەکدا درێژەی هەیە
چەقبەستوویی لە وتووێژەکانی سێنای ئەمریکا بۆ پەسەن کرانی گەڵاڵەگەلێک بەمەبەستی دابین کردنی بووجەی حکومەتی ترامپ بووە هۆی ئەوەی حکومەتی ئەمریکا بۆ دووهەمین هەفتەی بە دوای یەک دابخرێت . دیموکراتەکان و کۆماریخوازانی سێنای ئەمریکا ڕۆژی هەینی نەیانتوانی دەستیان بگاتە گەڵاڵەگەلێک بۆ دابین کردنی بوودجە . داخرانی حکومەتی ترەمپ بووەتە هۆِی ئەوەی هەزاران فەرمانبەری حکومەت بنێردرێنە پشوودانی زۆرە ملێ و درێژخایەن. داخرانی حکومەتی فیدڕالی ئەمریکا دەتوانێ ئابووری ئەو وڵاتە بخاتە ژێر گوشارەوە .