گاڵتە کردن بە ترامپ دوای ڕاگەیاندنی براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی
دوای ئەوەی کە ئەمڕۆ سەرۆکی ئوپوزوسیونی ونزوئێلا خەڵاتی نوبێلی ئاشتی بە د ەس هێنا مێدیاگەلێکی زۆر وێڕای ئاماژە بە و ڕووداوە ڕایانگەیان ترامپ سەری بێ کڵاو مایەوە
ئیسکای نیوز نووسی سەرەڕای هەوڵ و تەقالای چەند مانگەی ترامپ بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، ترەمپ یەکێک لە شکست و ناکامییەکانی بە خۆیەوە بینی . هەروەها ڕۆژنامەی ڕاستڕەوی سانیش نەدانی خەڵاتی نوبێڵی ئاشتی بە ترامپی بە زلەیەک لەسەر ڕووخساری ترامپ وەسف کرد . هەندێک لە مێدیاکانیش هۆگری ترەمپیان بۆ وەدەس هێنانی خەڵاتی نۆبڵ گەڕاندەوە بۆ ئیرەیی لەمێژینەی به را نبه ر باراک ئۆباما. هەروەها ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانیش ڕایگەیاندووە، "لیژنەی هەڵبژاردنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی جارێکی دیکە ترەمپی ڕەتکردەوە". ڕۆژنامەی دەیلی تەلەگراف نووسیویەتی: سەرەڕای هەوڵی زۆر و لابی کردنی زۆری ترامپ، ترەمپ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لەدەستدا.