سەندێرز: ترەمپ خەریکە ئەمریکا بە خێرایی بەرەو ئیستبداد دەبات
سەناتۆری ئەمریکایی وشداری داوە کە دۆناڵد ترەمپ خەریکە بە خێراییەکی تەواوەوە ئەمریکا بەرەو ئیستبداد و سەرەڕۆیییەکی تەواو پاڵپێوەدەنێت.
بێرنی سەندێرز سەناتۆری سەربەخۆی ئەمریکایی جەختی کرد: دۆناڵد ترەمپ خەریکە ئێمە بە خێراییەکی تەواو بەرەو ئیستبداد و سەرەڕۆیی دەبات. لەکاتێکدا کە لە وڵاتی ئێمە زۆربەی خەڵک تەرکیزیان کردووەتە سەر پەلاماری نایاسایی و دژ بە یاسای بنەڕەتیی هێزەکانی دەزگەی کۆچ و گومورک کە بە فەرمانی ترەمپ و هەڕەشەکانی سەبارەت بە گرتنی نەیارانی سیاسی، میلیتاریزە کردنی شارەکان و سەرکوتکردنی زانکۆکان و کۆمپانیاکانی مافەوانی، ئەوەش گەلێک گرینگە کە ئەوەی بۆ ئاسۆی میدیاکانی ئەمریکا خەریکە ڕوودەدات بە بچووک و کەم بایەخ نەزانین.بێرنی سەندێرز بە ئاماژە بە دزە و دەسەڵاتی ترەمپ و هاوڕێ ملیاردێرەکانی بەسەر میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وتی: "ترەمپ و ئۆلیگارشەکانی هاوپەیمانی دەسەڵاتیان بەسەر میدیاکاندا یەکجار بەهێزتر و چڕتر کردۆتەوە و هاوکاتیش دەنگە سەربەخۆکانی دژ بە سیاسەتەکانی ترەمپ کپ دەکەنەوە."