جێگیرکرانی هێزی سەربازیی ڤەنزۆئێلا بۆ بەرەوڕ‌ووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i442401-جێگیرکرانی_هێزی_سەربازیی_ڤەنزۆئێلا_بۆ_بەرەوڕ_ووبوونەوەی_هەڕەشەکانی_ئەمریکا
وەزیری بەرەڤانیی ڤەنزۆئێلا پاش تەشەنای جم و جۆڵی سەربازیی ئەمریکا، وتی کە هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە بۆ وەڵامدانەوە بە جم و جۆڵگەلی سەربازیی ئەمریکا، ئامادەن.
(last modified 2025-10-24T09:46:32+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 24, 2025 12:42 Asia/Tehran
  • جێگیرکرانی هێزی سەربازیی ڤەنزۆئێلا بۆ بەرەوڕ‌ووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئەمریکا

وەزیری بەرەڤانیی ڤەنزۆئێلا پاش تەشەنای جم و جۆڵی سەربازیی ئەمریکا، وتی کە هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە بۆ وەڵامدانەوە بە جم و جۆڵگەلی سەربازیی ئەمریکا، ئامادەن.

"ڤلادیمیر پاردینۆ لۆپێز" وتی: هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە بەتەواوەتی لەهێڵی کەنارئاویی ئەو وڵاتەدا جێگیربوون هەتا بتوانن بەهاواهەنگی و ئامادەیی زیاتر بەرەوڕووی گردبوونەوەی سەربازیی و لەشکریی هێزی دەریایی ئەمریکا ببنەوە لە دەریای کارائیبدا.

وەزیری بەرگریی ڤەنزۆئێلا وتیشی: هەڵمەت و ئۆپراسیۆنی بەرفراوانی سەربازیی سوپای ڤەنزۆئێلا "پشکنینی ڕێگا ویشکانییەکان، چاودێریی ئاسمانی، هەڵمەتی دۆزینەوەو رادیۆیی، تاووتوێکردن لەڕێی درۆنەکان، و مەشقگەلی ئاویی-خاکی" لە ناوچە کەنارئاوییەکان لەخۆ دەگرێ.