خۆپێشاندان لە دژی ترامپ لە کوالالامپور
تشرینی یهکهم 26, 2025 19:18 Asia/Tehran
شەقامەکانی پێتەختی مالیزیا شایەتی خۆپێشاندانی بەربڵاو لە داکۆکیکردن لە فەلەستین وناڕەزایەتی دەربڕین بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترامپ بوو.
گروپ وچالاکانی سیاسی ودامەزراوەکانی داکۆکیکاری فەلەستین سەرباری تەگبیری توندی ئاسایشتی لە سەر ڕێگای هاتووچووی ترامپ بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی دژە زایۆنی- ئەمریکایی ، لە دژی سەرۆک کۆماری ئەمریکا وەکوو بکۆژی سەرەکی خەڵکی بێ بەزەی غەززە ، دروشم گەلێکی وەک" ترامپ بەخەیر هاتنت ناکەین ، وئازادی بۆ فەلەستینیان هەڵدا.
دۆناڵد ترامپ دوای هاتن بۆ کوالالامپور لەژێر تەگبیری توندی ئاسایشتی هاتە ناو هۆڵی کۆبوونەوەی سەرۆکانی "ئا سە ئان" بە ئامادەبوون وبەشداری کاربەدەستانی وڵاتانی جۆربەجۆری باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا.