شەڕی نێوان خوێندکارانی ناڕازی و لایەنگرانی ترەمپ لە زانکۆی بێرکلی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i442751-شەڕی_نێوان_خوێندکارانی_ناڕازی_و_لایەنگرانی_ترەمپ_لە_زانکۆی_بێرکلی
ناڕەزایەتی دەربڕینی خوێندکاران لە زانکۆی بێرکلیی ئەیالەتی کالیفۆرنیا،کۆبوونەوەی لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکای لەم زانکۆیەدا کێشا بەرەو تووندوتیژی.
(last modified 2025-11-11T11:21:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 11, 2025 15:40 Asia/Tehran
  • شەڕی نێوان خوێندکارانی ناڕازی و لایەنگرانی ترەمپ لە زانکۆی بێرکلی

ناڕەزایەتی دەربڕینی خوێندکاران لە زانکۆی بێرکلیی ئەیالەتی کالیفۆرنیا،کۆبوونەوەی لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکای لەم زانکۆیەدا کێشا بەرەو تووندوتیژی.

خوێندکارانی ناڕازی لە سیاسەتەکانی ترەمپ و کۆماریخوازەکان  بە وتنەوەی درووشمی "فاشیست، بچۆ دەرەوە"، لەگەڵ ڕێکخەرانی ئەو کۆبوونەوەیە تێکهەڵچوون. پۆلیسی ئەمریکا لانیکەم سێ کەسی لەم پێوەندییەدا دەستگیرکردووە. خۆپیشاندەران بە هەڵگرتنی پلاکارد و لافیتە بە درووشمی "بێرکلی شوێنی فاشیستەکان نییە"، دژایەتی خۆیان لەگەڵ بەڕێوەچوونی کۆڕ و کۆبوونەوەکانی لایەنگرانی ترەمپ ڕاگەیاند.