تشرینی دووه‌م 12, 2025 18:42 Asia/Tehran
  • داوای١٠٠پەرلەمانتاری دیموکراتی کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ دادگەییکرانی شارۆچکەنشینان

ژمارێک لە نوێنەرانی دیموکراتی کۆنگرێسی ئەمریکا خوازیاری پەسەندکرانی یاسایەک بوون بۆ دادگەییکرانی شارۆچکەنشینانی زایۆنی لە لێواری رۆژاوا.

١٠٠ نوێنەری دیموکراتی کۆنگرێسی ئەمریکا داوایان لە "مایکل ماکول"ی سەرۆکی لێژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە کرد، پرۆژەیاسایەک بخاتەڕوو بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی لە لێواری رۆژاوایی و دادگەییکرانی ئەنجامدەرانی. ئەو نوێنەرانەی کۆنگرێسی ئەمریکا لە نامەیەک ڕوو لە ماکول پێیان داگرت: ڕێکخراوە توندڕەوەکانی شارۆچکەسازی، درێژە بدەن بە کردە تیرۆریستییەکانیان لە لێواری رۆژاوایی.

پەلاماری شارۆچکەنشینانی زایۆنی بۆسەر ناوچەکانی لێواری رۆژاوایی هەروا بەردەوامەو لەئەنجامی ئەو پەلامارانەدا کە هاوکات لەگەڵ شەڕی دژی کەرتی غەززە، ئەنجامی گرت، لانیکەم هەزار و ٦٩ فەلەستینی شەهیدو نزیک بە دە هەزار و ٧٠٠ کەسی دیکە بریندار بوون و پتر لە بیست هەزار و ٥٠٠ فەلەستینیش لە لێواری رۆاژوایی قۆڵبەست کران.

سەرپەیڤ