دابەزینی ئاستی دلخواز بوونی ترەمپ
تشرینی دووهم 19, 2025 19:06 Asia/Tehran
ئەنجامی تازەترین ڕاپرسیی رۆیتەرز/ ئیپسوس دەریدەخا کە دلخوازبوونی "دۆناڵد ترەمپ" لە دووەم خولی سەرۆک کۆمارییەکەی، گەیشتووەتە نزمترین ئاست.
بەپێی ئەو ڕاپرسییە، پێ دەچێ ترەمپ لە پارتی کۆماریخوازدا، دەسەڵاتی لاواز بووبێ و ئەمریکییەکان لە کردەو بڕیارەکانی سەبارەت بە چۆنیەتی بەکارهێنانی تێچووی ژیان، ناڕازین. ترەمپ خولی دووەمی سەرۆک کۆمارییەکەی بە خۆشەویستیی سەتا چل و حەوتی دەسپێکرد بەڵام ئەو ڕێژەیە لە ئێستادا سەتا نۆ کەمی کردووەو گەیشتووەتە سەتا سی وهەشت. بەپێی ڕاپرسیی رۆیتەرز/ ئیپسوس، تەنیا سەتا بیست و شەشی ئەمریکییەکان پێیان وایە، ترەمپ لەبواری بەڕێوەبەرایەتیی تێچووەکانی ژیانی خەڵک، کردەوەی شیاوی هەیە.