بەردەوامیی شەڕی قورسی نێوان هێزەکانی جۆلانی و هەسەدە بە چەکی قورس لە شاری ڕەقە و دەڤەری ئەم شارە
بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ناسراو بە هەسەدە بە ئاماژە بە بەردەوامیی شەڕ و پێکدادانی نێوان چەکدارانی هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی جۆلانی لە ڕەقە ، ڕاشیگەیاند کە چەکدارانی پێشوی داعش و گرووپەکانی سەر بە حکومەتی جۆلانی لەم پێکدادانانەدا پشتیوانیی هێزەکانی جۆلانیان کردووە.
فەرهاد شامی لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوەدا کە پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی (هەسەدە) و گروپە چەکدارەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی جۆلانی لە شاری ڕەقە و دەوروبەرەکەی تووندتر بۆتەوە و ئەندامانی پێشووی داعش و گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق و فەرماندەیەکی بەکرێگیراوی بیانیش لەم شەڕ و پێکدادانانەدا بەشدارییان کردووە. ناوبراو وتیشی: هێزەکانی ژێر فەرماندەرێتیی حکومەتی جۆلانی ڕۆژی ڕابردوو شێوازی هێرشەکانیان گۆڕیوە و زیاتر ڕوویان کردۆتە هێرشی خۆکوژی و درۆنی.بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە وتیشی: شەڕ و پێکدادان لە نێوان هەسەدە و هێزەکانی سەر بە حکومەتی جۆلانی لە گوندی غانم ئەلعولا بە چەکی قورس بەردەوامە، هەروەها کەسانێک کە پێشتر ئەندامی گرووپی داعش بوون و دواتر چوونەتە ڕیزی هێزەکانی وەزارەتی بەرگریی حکومەتی دیمەشق، بەشداریی ئەم هێرشانە دەکەن.فەرهاد شامی ئاماژەی بەوەشکرد: فەرماندەرێتیی هێرشەکان لە میحوەری غانم ئەلعولا لە ئەستۆی بەکرێگیراوێکی خەڵکی ئەلبانیایە. ئێمە بەڵگەنامەی باوەڕپێکراومان هەیە سەبارەت بە هاتووچۆکانی ئەم کەسە؛ کەسێک کە هەندێک جار لە هۆتێلێکی دیمەشقدا دەمێنێتەوە و ڕۆژی دواتر لە هێڵی پێشەوەی شەڕ دەردەکەوێت.فەرهاد شامی اشیگەیاند؛ لە دە ڕۆژی ڕابردوودا گروپەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق لە میحوەرەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕەقەوە پەلاماری بنکە و پێگەکانی هەسەدەیان داوە و بە پشتبەستن بە چەکی قورس هەوڵی پێشڕەوی دەدەن.هەسەدە ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند؛ دوو درۆنی خۆتەقێنی سەر بە هێزەکانی حکومەتی کاتی دیمەشقیان لە نزیک گوندی غانم ئەلعولا لە ڕۆژهەڵاتی ڕەقە خستۆتە خوارەوە.بەگوێرەی هەواڵێکی دیکە، هێزەکانی حکومەتی کاتیی سوریا ڕێگەی نێوان شارۆچکەکانی "بوحەمەد" و "غانم ئەبولعولا"ـیان داخست کە ڕێگای پێوەندیی نێوان ڕەققە و دێرەزۆرە.هێزەکانی جۆلانی هەروەها جادە و ڕێگاکانی تەبقە - سەلمییە و دێرحافر-حەلەبیشیان داخستووە.