خۆپیشاندانی بەرفراوانی لایەنگرانی فەلەستین لە پاریس
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i443543-خۆپیشاندانی_بەرفراوانی_لایەنگرانی_فەلەستین_لە_پاریس
لایەنگرانی فەلەستین لە پاریسی پایتەختی فەڕانسە بۆ پشتگریی لە گەلی فەلەستین و هاودەنگی لەگەڵ کەرتی غەززە، خۆپێشاندانیان کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 24, 2025 14:59 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی بەرفراوانی لایەنگرانی فەلەستین لە پاریس

لایەنگرانی فەلەستین لە پاریسی پایتەختی فەڕانسە بۆ پشتگریی لە گەلی فەلەستین و هاودەنگی لەگەڵ کەرتی غەززە، خۆپێشاندانیان کرد.

لە سەروبەندی رۆژانی پشووی ساڵی تازەی زایینی، خۆپێشاندەران لە پاریس ڕایانگەیاند؛ فەلەستینیەکان لەبیرناکەین. ئەوان دەڵێن تاوانکاریی لە سەرزەوینی فەلەستین رانەگیراوە. خۆپێشاندەران، ژینۆسایدو برسێتیی منداڵان و ڕێگریی رژێمی زایۆنی لە هاتنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززەیان شەرمەزار کرد. لایەنگرانی فەلەستین خوازیاری وەستاندنی خێرای دەسدرێژکاریی بۆسەر کەرتی غەززەو کۆتایی هێنان بە ئازارکێشانی گەلی فەلەستین بوون.